وەلید ئیبراهیم لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت

رووداو - هەولێر

وەلید ئیبراهیم، قورئانخوێنی نێوداری عێراقی لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

دکتۆر رێباز هەمزە، پسپۆڕی هەناوی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو وەلید ئیبراهیم لە نەخۆشخانەی پار لە هەولێر خەوێندراوە، کێشە لە گورچیلەکانی هەیە و لەو کاتەوە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

بەگوتەی دکتۆر رێباز هەمزە، تەندروستی وەلید ئیبراهیم جێگیرە و هەواڵی کۆچی دوایی دوورە لە راستییەوە.

وەلید ئیبراهیم لە ساڵی 1941 لە فەللوجە لەدایکبووە. یەکێکە لە نێودارترین قورئانخوێنەکانی عێراق و جیهان لە بوارەکانی تەجوید و تەرتیل.