کەسایەتییەکانی نزیک لە ئاکپارتی هۆشداریی دەدەنە ئەو پارتە

رووداو- هەولێر

کەسایەتییەکانی نزیک لە ئاکپارتی دەڵێن ئەگەر هەڵویستی حکومەتی ئاکپارتی لەبەرامبەر باشووری کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت ئەو پارتە هەڵبژاردنی ساڵی2019 -ی تورکیا لەدەستدەدات.


پارتی سەعادتیش حەشدی شەعبی بە داعش دەشۆپێنێت و دەڵێ لەدوای ئەوەی ئێران و عێراق جێ پێی خۆیان لە ناوچەکە قایمکرد، تورکیا بە تەنیا دەمێنێتەوە.

هەروەها جەهەپە ئاماژە بە هەڵبژاردنی تورکیا دەدات و دەڵی بەبێ پشتگیری و دەنگی کورد لە تورکیا هیچ لایەنێک ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت و هەر لایەنێک کورد لەدەست بدات دەسەڵاتیش لەدەست دەدات.