دایک و کچێک لە کرماشان لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

دایک و کچێک لە شاری کرماشان لە کاتی چوونی کچەکە بۆ قوتابخانە گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2025، سولێمان موحبی، بەڕێوەبەری پەروەردەی کرماشان رایگەیاند: "لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شەقامی سەرابیانی کرماشان، دایکێک و کچەکەی کە قوتابی پۆلی 9 بوو، گیانیان لەدەستدا و دوو قوتابی دیکەش برینداربوون."
 
سولێمان موحبی گوتی: "ئۆتۆمبێلەکە تایبەت بووە و ژنەکە کچەکەی خۆی و دوو قوتابی دیکەی بۆ قوتابخانە بردووە و لە رێگەدا تووشی رووداوەکە بوون."
 
بە گوتەی سولێمان موحبی، دوو بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی کرماشان گوێزراونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن.
 
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.