کچە کوردێک لە پێشبڕکێی راکردن لەسەر ئاستی ئێران دووەم بوو
رووداو دیجیتاڵ
کچە کوردێکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێو 273 بەشداربووی پێشبڕکێیەکی راکردن لەسەر ئاستی ئێران پلەی دووەمی بە دەستهێنا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2025، ئەنوەر فەتحی، لە مەریوان بە رووداوی راگەیاند: "هانیە فەتحی تەمەن 13 ساڵ لە پێشبڕکێی راکردن لە سەر ئاستی ئێران توانی پلەی دووەم بە دەست بهێنێت."
مەودای پێشبڕکێکە 400 مەتر بووە، ئەنوەر فەتحی گوتی، "هانییە توانیویەتی لە ماوەی یەک خولەک و 13 چرکە ئەو مەودایە ببڕێت."
بە گوتەی ئەنوەر فەتحی، هانییە دوو ساڵە ئەو وەرزشە دەکات و لە چەند پێشبڕکێیەکی دیکە بەشداری کردووە و لەسەر ئاستی پارێزگای سنەش پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە.