داعشێكی كورد بۆ رووداو: لە رێگەی فەیسبووكەوە بوومە داعش

رووداو- هەولێر

بۆ یەكەمجار گەنجێكی كورد كە بووەتە داعش، چیرۆكی پەیوەندیكردنی بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) بۆ تۆڕی میدیایی رووداو باس دەكات.

ئەو گەنجە كە بۆ بەرنامەی تۆپ ستۆری هەڤپەیڤینی لەگەڵ كراوە، باسی ئەوە دەكات كە چۆن لە رێگەی هاوڕێیەكییەوە بە فەیسبووك پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە و چۆن گەیشتوونەتە موسڵ و لەوێش چۆن مەشقیان كردووە.

گەنجە داعشەكە بە بارهەڵگرێكی پڕ لە تەقەمەنییەوە هاتووەتەوە كوردستان و لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوە. ئەو هەروەها پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی پێوەبووە و لەكاتی دەستگیركردنیدا نەیتەقاندووەتەوە. لە تۆپ ستۆریدا كە شەوی شەممەی داهاتوو كاژێر 10:30 بە كاتی هەولێر پەخش دەكرێت، هۆكاری نەتەقاندنەوەی پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكە لە زاری گەنجە دەستگیركراوەكەوە بڵاودەكرێتەوە.


بۆ بینینی ئەڵقەکانی پێشووی تۆپ ستۆری کلیک بکە