فالح فەیاز: هەرێمی کوردستان هەڵوێستێکی بەرپرسانەی بەرامبەر دۆخی عێراق هەبوو
رووداو - هەولێر
فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەبارەی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان لە دۆخی ئێستای عێراق رایگەیاند، "هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان به‌نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆكوه‌زیران و پێش هه‌مووانیش به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، هه‌ڵوێستێكی بهرپرسیارانەی عێراقییانهیان نواند بۆئه‌وه‌ی هاوكاری عێراق بن ئامانجه‌كانی داهاتووی به‌رجه‌سته‌بكات".
فەیاز لە دووەم رۆژی دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان- دهۆک، لەبارەی هەومارکردنەوەی دەستووری عێراق گوتی "هەر هەموارکردنێکی دەستوور دەبێت لە چوارچێوەیەکی تەوافوقی تەواو بکرێت و بەرژەوەندی هەمووان لەبەرچاو بگرێت".
هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ فالح فەیاز:
رووداو: چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن؟
فالح فه‌یاز: به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان، به‌نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیران و پێش هه‌مووانیش به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، هه‌ڵوێستێكی به‌رپرسیارێتیی عێراقییانهیان نواند بۆئه‌وه‌ی هاوكاری عێراق بن ئامانجه‌كانی داهاتووی به‌رجه‌سته بكات و بوژانه‌وه‌ی عێراق و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه له رێگه‌ی گوێگرتن بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران و رۆڵه‌كانمان كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و داوای گۆڕانكارییان به‌رزكرده‌وه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش داوا ده‌كات گوێ له‌و ده‌نگانه بگیرێن بۆئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له پرۆسه‌ی سیاسی بكرێت و ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له سروشتیی نوێنه‌رایه‌تیی سیاسی و سه‌ردانه‌كه‌ی ئەم دواییەی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و شانده‌كه‌ی بۆ به‌غدا په‌یامی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو و هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌باشی ده‌ربڕی بۆ چارەسەركردنی هه‌موو كێشه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌قامگیری بۆ ئه‌م وڵاته. پێموایه ئه‌مه خاڵێكی گرنگ و نیشانه‌یه‌كی رووناك و داهاتوویه‌كی پرشنگداره بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
رووداو: پێتانوایه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق بكرێت؟
فالح فه‌یاز: پێموانییه ئه‌نجامبدرێت و ئه‌و رێكارانه‌ی كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون به‌سده‌بێت بۆ چاكسازییه‌كی راسته‌قینه، نه‌وەك رووكه‌شی بێت بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی.
رووداو: كێن ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراق؟
فالح فه‌یاز: له راستیدا حكومه‌تی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه كردووه و منیش ئه‌م باسه‌م له‌میانی كۆنفرانسه‌كه ئاماژه‌پێدا و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیران پێكیهێناوه، له رووی ئیدارییه‌وه ئەنجامی هه‌بووه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیاری تۆمه‌تبار و دوورخستنه‌وه و كه‌یسه‌كان ئێستا له دادگاكاندان و ده‌رفه‌ت كراوه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌نێك زانیاری بده‌ن و هه‌واڵ بده‌ن و بۆچوونه‌كانیان ئاشكرابكه‌ن یان هه‌ر جۆره تۆمهتباركردنێك هه‌بێت، بۆیان هه‌یه بیده‌نه دادگا بۆئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
رووداو: ئێوه وه‌ك راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی هه‌ڵوێستتان چییه له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا له شنگال؟ داهاتووی ئه‌م ناوچه‌یه چی ده‌بێ؟
فالح فه‌یاز: من له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا له‌مباره‌یه‌وه قسه‌مكرد. ئێمه باسمان له رێگه چاره‌سه‌ره‌كان كرد و قۆناخی باشمان تێپه‌ڕاند، به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه دوایخست. په‌نا به‌خوا، له قۆناخی داهاتوودا ده‌توانین رێگه چاره بدۆزینه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و رۆڵه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك ئێزدی و كورد و عه‌ره‌ب بۆئه‌وه‌ی هاوكێشه‌ی نوێ دابڕ‌ێژین به‌پێی ده‌ستووری عێراقی.
رووداو: پرسیاری كۆتایی، بۆچی تاوه‌كو ئێستا كار نه‌كراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كه‌ركووك؟
فالح فه‌یاز: ئه‌م بابه‌ته بڕیارێكی له‌باره‌وه دراوه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م بارهگایانهین و په‌نا به‌خوا كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.