لە رانیە دەست بەسەر 24 تۆن زەیتوون و ترشیاتی ماوەبەسەرچوودا گیرا

رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند لیژنەکانیان دەستیان بەسەر 24 تۆن زەیتوون و ترشیاتی ماوەبەسەرچوودا گرتووە.
 
رۆژی دووشەممە، 20-12-2021، د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ترشیات و زەیتوونە بەسەرچووەکان لە کارگەی ترشیاتی ئانا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی تەندروستییەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین، "کارگەکە دوای ماوەی بەسەرچوونی ترشیات و زەیتوونەکە، بەرهەمەکەی لە قوتوو ناوە و رێکەوتی نوێی لەسەر داناوە و  خستوویەتییە بازاڕەوە".
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین روونیشیکردەوە کارگەکە داخراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.