دوو کەس بەهۆی گازی سۆپاوە لە سنووری سلێمانی گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی مێرگەپان لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، تەرمی دوو کەس لە خانوویەک دۆزرایەوە.
رائید ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شەوی رابردوو لە هەبوونی دوو تەرم ئاگادارکراینەوە کە لە خانوویەکدا گیانیان لەدەستدابوو و دواتر پێیان زانرابوو".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی: "دوو کەسەکە لە ڤێلای خۆیان ماونەتەوە و شەو بەهۆی گازی سۆپای گازەوە خنکاون؛ هەردووکیان عەرەبن".
دەگوترێ دوای چەند رۆژێک زانراوە ئەو دووکەسە گیانیان لەدەستداوە. رائید ئاری گوتی: "ئێمە درەنگی شەو لە تەرمەکان ئاگادار کراینەوە و نازانین کەی گیانیان لەدەستداوە".