سبەی یەکەم رۆژی زستانە

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند: "ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێ و لە ئێوارەدا دەگۆرێ بۆ هەوری تەواو. پلەی گەرما وەک ئەمڕۆ دەبێ".
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی 21-12-2025 کاژێر 06:30ـی ئێوارە وەرزی زستان لەنیوە گۆی باکووری زەوی و ناوچەکەمان دەستپێدەکات و کۆی وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر و 42 خولەک دەبێ".
 
شاڵاو هیدایەت گوتی: "پێشبینی دەکەم سەرما و بەفری ئەم زستانە لە زستانی سێ زستانی رابردوو زیاتر بێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 17 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی