لە دهۆک خێزانێکی بەریتانی فێری زمانی کوردی بوون

رووداو - دهۆک 

چێرمى فولێر گەنجێکی بەریتانییە، بەڵام بە زاراوەی بادینی و کوردییەکی باش قسە دەکات. 


جێرەمی هەشت ساڵە لەگەڵ خێزانەکەی لە پارێزگای دهۆک دەژیت، ئەو ماوەی 10 ساڵە فێری زمانی کوردی بووە و بە زمانی کوردیش قسە دەکات و منداڵەکانی خۆیشی لە قوتابخانە فێری زمانی کوردی بوون.

ئەو بەڕەگەز بەریتانییە و لە دهۆک بۆ رێکخراوێک کاردەکات، دەڵێت هەموو خەونی من فێربوونی زمانی کوردییە و رۆژانەش لێکۆڵینەوە لە زاراوە و وشەی کوردیدا دەکەم.