بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان روویدا
رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەلەتی لە باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 06:43 خولەکی رۆژی شەممە، 21ـی شوباتی 2026، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە سنووری شارۆچکەی پوتورگە سەر بە پارێزگای مەڵەتی روویدا.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 9.39 کم تۆمارکراوە.
پارێزگای مەڵەتی لە راگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکات، زیانی ئەوتۆ لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە تۆمارنەکراوە.
لە چەند ساڵی رابردوودا چەند جارێک بوومەلەرزە ئەو پارێزگایە و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەش بوو 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 537 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 213 کەسی دیکە برینداربوون.
بوومەلەرزەکە بووەهۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 هەزار کەسیش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ژمارەیەکی بەرچاو لەوانیش لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بوون.