مەسرور بارزانی: پابەندین بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ "رۆژی جیهانیی زمانی دایک" پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پابەندین بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی "رۆژی جیهانیی زمانی دایک" لە کوردستانیان دەکات و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە."