لە گەرمیان کەسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە ناو شاری کەلار، نزیک کامپی زانکۆی گەرمیان، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
 
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک روویدا و لە ئەنجامی رووداوەکە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
 
ئەوەش خراوەتەڕوو، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کرا و لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاو نەکراوەتەوە.

 

 
بەگوێرەی پۆلیسی هاتووچۆ، ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ دوو هەزار و 909  رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، لە کۆی رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە حەوت هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.