کەشناسی ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری بڵاوکردەوە؛ "ئەم شەپۆلەی باران کۆتایی هات"
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین باران لە قەزای چۆمان باریوە لە پارێزگای هەولێر، کە 57 ملیمەترە. راشیگەیاند، "ئەم شەپۆلەی باران کۆتایی هات."
ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو کۆتایی هاتووە. ئەمڕۆ پێشبینی تاوەبارانی کورتخایەن لە بەشێک لە ناوچەکان دەکرێ، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان."
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین ئەگەری بارینی بارانی بەهارە زیاترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە؛ لە سەنتەری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی ئەگەری نمەباران هەیە."
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسی دەڵێت، "ئەگەری بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری."
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیە:
پارێزگای هەولێر
هەولێر 19.2 ملیمەتر - پیرمام 44.4 ملیمەتر - شە مامک 17.7 ملیمەتر - سۆران 54.2 ملیمەتر - هیران 18 ملیمەتر - خەبات 16.2 ملیمەتر - شەقڵاوە 26 ملیمەتر - حاجی ئۆمەران 47.4 ملیمەتر - بارزان 30 ملیمەتر - رواندز 32.8 ملیمەتر - مێرگەسۆر 32 ملیمەتر - کۆیە 20 ملیمەتر - تەقتەق 12 ملیمەتر - دێگەڵە 20 ملیمەتر - سیدەکان 27.5 ملیمەتر - دیبەگە 15 ملیمەتر - چۆمان 57 ملیمەتر - خەلیفان 26.5 ملیمەتر - نازەنین 24.1 ملیمەتر - بەنداوی گۆمەسپان 16 ملیمەتر - بەنداوی دوین 20 ملیمەتر.
پارێزگای سلێمانی
سلێمانی 6.3 ملیمەتر - چەمچەماڵ 8 ملیمەتر - دووکان 15.6 ملیمەتر - بازیان 3 ملیمەتر - رانیە 30 ملیمەتر - قەڵادزێ 20.5 ملیمەتر - ماوەت 6.5 ملیمەتر - چوارقوڕنە 28.7 ملیمەتر - سەرکەپکان 28.2 ملیمەتر - دەربەندیخان 6.5 ملیمەتر - پێنجوێن 19 ملیمەتر - ئاغجەلەر 16 ملیمەتر - سەنگاو 6.3 ملیمەتر - چوارتا 12 ملیمەتر - یاخسەمەر 7.2 ملیمەتر - سەیدسادق 6.5 ملیمەتر - بەرزنجە 19.3 ملیمەتر - قەرەداغ 7.4 ملیمەتر - قڕگە 14.2 ملیمەتر - تەکیە 1.9 ملیمەتر - سیتەک 10 ملیمەتر - حاجیاوا 26.7 ملیمەتر - سەنگەسەر 35.7 ملیمەتر - ژاراوە 23.5 ملیمەتر - سەروچاوە 32.1 ملیمەتر - گردجان 26 ملیمەتر.
پارێزگای دهۆک
دهۆک 7.9 ملیمەتر - زاخۆ 5.8 ملیمەتر - ئاکرێ 12.4 ملیمەتر - بامەڕنێ 24 ملیمەتر - مانگێش 30 ملیمەتر - کانی ماسێ 21 ملیمەتر - ئامێدی 20 ملیمەتر - بجیل 20 ملیمەتر - گردەسێن 7.2 ملیمەتر - دینارتە 17.4 ملیمەتر - باتوفا 15 ملیمەتر - سەرسنگ 19 ملیمەتر - شێخان 14 ملیمەتر - بەردەڕەش 3.9 ملیمەتر - دێرەلووک 39 ملیمەتر - باعەدرێ 22 ملیمەتر - قەسرۆک 9.6 ملیمەتر - چەمانکێ 14 ملیمەتر - زاویتە 25 ملیمەتر - سێمێل 32.2 ملیمەتر - شیلادزێ 21 ملیمەتر.
پارێزگای کەرکووک و بەشێکی گەرمیان
کەرکووک 1.6 ملیمەتر - کەلار 13 ملیمەتر - مەیدان 3.6 ملیمەتر - خانەقین 5.5 ملیمەتر - کفری 16 ملیمەتر - شوان 20.8 ملیمەتر - تەکیەی جەباری 2 ملیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە 14.6 ملیمەتر - تەوێڵە 18.7 ملیمەتر - خورماڵ 15.4 ملیمەتر - بیارە 14.3 ملیمەتر - سیروان 14.5 ملیمەتر.
بارانی ئەم وەرزە و وەرزی پێشوو
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، ئەم وەرزەی بارین بەراورد بە وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 20ـی نیسان بڕی باران لە سەنتەری پارێزگاکانی باشووری کوردستان بەمشێوەیەیە:
هەولێر؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 674.1 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 155.4 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکە بریتییە لە 518.7 ملیمەتر زیادبوون.
سلێمانی؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 1038.4 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 350.4 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکە بریتییە لە 688 ملیمەتر زیادبوون.
دهۆک؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 879.7 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 191.1 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکە بریتییە لە 688.6 ملیمەتر زیادبوون.
کەرکووک؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 392.5 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 191.1 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکە بریتییە لە 201.4 ملیمەتر زیادبوون.
هەڵەبجە؛ ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ 1064 ملیمەتر باران باریوە؛ وەرزی بارینی رابردوو 423.2 ملیمەتر باران باریبوو. جیاوازییەکە بریتییە لە 640.8 ملیمەتر زیادبوون.
بەگوێرەی ئامارەکە، ئەم وەرزەی بارین لە 45 ناوچەی جیاواز زیاتر لە هەزار ملیمەتر باران باریوە و 9یان لە سنووری پارێزگای هەولێر بوون؛ 18 ناوچە لە پارێزگای سلێمانی، 13 ناوچە لە پارێزگای دهۆک، 5 ناوچە لە پارێزگای هەڵەبجە و لە هیچ ناوچەیەکی کەرکووک و گەرمیان بڕی بارانبارین نەگەیشتووەتە هەزار ملیمەتر.
پلەی گەرمای سبەی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما "کەمێک" بەرز دەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی