کەسێک بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر مزگەوت و دڕاندنی قورئانی پیرۆز دەستگیرکرا
رووداو دیجیتاڵ
تۆمەتباری هێرشکردنە سەر مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە شاری هەولێر دەستگیر کرا. گوتەبێژی یەکێتی زانایان دەڵێت: "لە مزگەوتەکەدا قورئانی پیرۆزی دڕاندبوو".
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە هەولێر دەستگیر کرا".
درەنگی شەوی 18ـی نیسان، کەسێک چووە مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە هەولێر، کە هەمان کات تەکێی شێخ بەدرەدین زراری تێدایە و کتێبخانەی مزگەوتەکەی شێواند.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی دەڵێت: "کەسەکە زۆر بێبەزەییانە کتێبخانەی مزگەوتەکەی تێکدابوو؛ کتێبی فڕێدابووە زەوی و دڕاندبووی، لەنێویدا کتێبی قورئانی پیرۆز دڕێندرابوو، دواجار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا".