لە رێگەی مووسڵ-دهۆک ئۆتۆمبێلێک گڕدەگرێت و سێ کەس گیانلەدەستدەدەن
رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو کاژێر 10:30 ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW مۆدێل 1992 لەسەر رێگەی دهۆک مووسڵ نزیک بازگەی بەدریک وەرگەڕاوە و بەهۆی شۆرتێکی کارەبایی لەو کاتەدا ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە بەربووە و سێ کەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە.
ئازاد تەها، گەتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێک لە سەرنشینەکان لەکاتی وەرگەڕاندا لە ئۆتۆمبێلەکە فڕێدراوەتە دەرەوە و بە سەختی بریندارە. هەموو سەرنشینەکانیش بە بنەچە عەرەبن.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەری هاتووچۆی دهۆک لە 01-01-2021 تاوەکو 30-04-2021 لە پارێزگاکە 252 رووداوی هاتووچۆ روویداوە و لە ئەنجامدا 282 کەس بریندار و 29 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.