لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ناحیەی ئەلقووش لە پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ناحیەی ئەلقووش لە پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
سێوە بەتامەکەی بەرواری باڵا بەهۆی بێ بازاڕی و هاوردەی سێوی بیانی بێناز ماوەتەوە. بەشێکی جووتیاران لێی ناکەنەوە و لەژێر دارەکان دەڕزن.
لە 1-6-2024ـەوە تاوەکو ئێستا هاتن و چوونی بازرگانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ عێراق کەم بووە و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بەردەوام لە نۆرە دەوەستن بەهۆی ئەو کێشە جۆراوجۆرانەوە.
لە هەرێمی کوردستان سەدان کەس بوونەتە قوربانیی قوماری ئەلیکترۆنی. گەنجێکی خەڵکی دهۆک 70 هەزار دۆلاری لە قوماردا دۆڕاندووە، لە داخان لە نهۆمی سێیەمی باڵەخایەکەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە و هەردوو قاچەکانی شکاوە.
ئەو کچە بچکۆڵانەیە، ماوەی 31 رۆژە لەژێر چاودێریی چڕدایە و سێ هەفتەیە خواردن لە قورگی نەچووەتە خوارەوە. بۆرییەکی خواردنی راستەوخۆ لە گەدەی بەستراوە. جگە لەوەش، ئۆکسجین لە رێگەی بۆرییەکی تایبەتەوە پێی دەدرێت.
بەشێکی فەرمانبەران چەندین ساڵە ناویان لە لیستی وەرگرتنی پارچە زەوی دەرچووە و بەسەریاندا دابەش نەکراوە، ئێستاش بڕیارە لە سنووری دهۆک و زاخۆ، سەرەتای دابەشکردنی زەوی بەوان دەستپێبکات، کە بەشێکیان لە ساڵی 2009ـەوە چاوەڕێن.
هەشتەم پاڵەوانێتیی شەهید شیفا گەردی لە پارێزگای دهۆک کۆتاییهات، تیپی 15 سپۆرت بووە پاڵەوان.
کاتێک خوناو کەوتە دەست داعش، تەمەنی تەنیا سێ مانگ بوو و لە باوەشی مامۆژنێکی بوو، ئێستا تەمەنی بووەتە 10 ساڵ و رۆژی دووشەممە (8ـی ئاب) بە جلوبەرگی رەسەن و سیمبوولی ئێزییان، گەڕایەوە باوەشی دایکی.
لەسەر رێگەی دهۆک-زاخۆ، ئاگر لە کۆگەیەکی کەلوپەلی پلاستیکی کەوتەوە و بەتەواوی سووتا.
ماڵێک لە سەنتەری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ سووتا، لەئاکامدا ژنێک گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ گولـلەهاوەنێک بەر ماڵێکی گوندی گوهەرز لە قەزای ئامێدی سنووری پارێزگای دهۆک کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبوو.
لە کەمپی شاریای ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا 10 خێوەت سووتاون.
پێشبڕكێی جیهانیی سپێلینگ بی کوردستان کە تایبەتە بە درکاندنی وشەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک لە دهۆک سازدەکرێت. ئەم ساڵ 80 قوتابیی پۆلی دووی بنەڕەتی تاوەکو 10ـی ناوەندی بەشداربوون کە بەگوێرەی تەمەنیان بەسەر سێ قۆناخ دا پۆلێن کرابوون.
جۆرێکی نوێی پەتاتە بە ناوی 'سپێکترا' لە دهۆک بەرهەمدەهێندرێت کە "تامەکەی خۆشترە" و لە بازاڕدا گرانتر دەفرۆشرێت.
دەرچوویەکی کۆلێژی هونەرە جوانەکان، لە ئەشكەوتی ئینشكێ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کار دەکات و دەیەوێت سەرنجی گەشتیاران رابکێشێت. گەشتوگوزاری زاخۆ پێشبینی دەکات لە رۆژانی جەژندا 50 هەزار گەشتیار سەردانی ئیدارەکە بکەن.
سێ گەنجی گوندی سیتەی دانیشتووی کۆمەڵگەی سیریێ-ی سەر بە ناحیەی شێلادزێ -ی ئامێدی چارەنووسیان لە شەوی دووشەممە 10ـی حوزەیران لە کاژێر 10:00ـەوە تاوەکو ئێستا دیار نییە. هێزە ئەمنییەکان لەوبارەوە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
کاژێر 9:30 خولەکی ئەمشەو لە شەقامی ماڵتای دهۆک تەقە لە پۆلیسێک کراوە و لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بریندار کراوە.
ئێڤلین جۆزێڤ، تەمەنی 15 ساڵ بووە کاتێک دایک و باوکی کە هەردووکیان کریستیان بوون، لەیەکدی جیابوونەتەوە. دایکی دواتر موسڵمان بووە و هاوسەرگیریی لەگەڵ موسڵمانێکدا کردووە؛ بەپێی یاسا، دەبێت ئێڤلین و خوشک براکانی کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە، ببنە موسڵمان.
هەرجارێک سلیمان بەبەردەم سینەما نەورۆز تێپەڕ دەبێت، کەمێک دەوەستێت و اخێک هەڵدەکێشێت بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنە کە 14 ساڵ کاری تێدا کرد و بە یەکێک لە سیمبوولەکانی دهۆک دادەنرا، بووەتە وێرانە.
ئەمڕۆ قوتابییەک لە قوتابخانەیەکی شاری دهۆک کە پۆلی نۆی بنەڕەتییە درایە بەر چەقۆ و بریندار کرا.
تیمی رووداو پرسیاریان لەو دووکاندارانە کرد کە لە ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک زەرەرمەندترین کەسیان بۆ دەستنیشان بکەن، هەموویان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، ئەو کەسە دووکاندارێکە بەناوی سەگڤان محەممەد.
مامۆستایەکی ئایینی لە گوندێکی ئامێدی بە بڵندگۆ داوا لە هاونیشتمانییان دەکات نەچنە مزگەوت و لە ماڵەوە نوێژی تەراویح بکەن. هۆکارەکەش تۆپباران و بۆردوومانی بەردەوامی سوپای تورکیا یە لە سنوورەکە.
دیمەنەکانی نەورۆزی ئەمساڵی ئاکرێ تایبەت بوون، کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی نەورۆز، روویان لەو شارە کرد.
بەهۆی بارانبارینی بەخووڕ لە سنووری پارێزگای دهۆک لافاو لە چەند ناوچەیەک دروستبوو. لافاوەکە هێندە بەهێز بوو لە چەند شوێنێک ئۆتۆمبێلیش خۆی لەبەریدا رانەدەگرت و لەگەڵ خۆی رادەماڵی، جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانییشی لێکەوتووەتەوە
بەپێی سەرچاوەیەکی بەرگریی شارستانیی دهۆک ئەو لافاوەی ئەمڕۆی دهۆک جگە لە زیانی گیانی زیانێکی ماددی زۆری هەبووە.
کچێکی تەمەن 20 ساڵان لە دهۆک هەردوو گورچیلەی بە دروستی کار ناکەن و پێویستیی بە هاوکاریی خێرا هەیە. هەفتەی سێ جار شۆردنی گورچیلەی بۆ دەکرێت و دەڵێت، "دەمەوێت بەردەوامی بە خوێندنەکەم بدەم."
گەنجێکی ناحیەی زاویتەی پارێزگای دهۆک 13 رۆژ دوای دیارنەمانی، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە مەلەوانگەیەکدا دۆزرایەوە.
دوو پێشمەرگەی کریستیان و کوردی ئێزدی لەڕێگەی رووداو بۆ یەکەمجار باسی بەشداریکردنیان لە راپەڕینی پارێزگای دهۆکدا دەکەن، راپەڕینێک کە بووە هەوێنی دروستبوونی هەرێمی کوردستان.
وۆرکشۆپێکی سێ رۆژە بە بەشداریی پزیشکانی چوار وڵات لە دهۆک لەبارەی نەشتەرگەری بە 'نازوور' کرایەوە و دوای وۆرکشۆپەکەش نەشتەرگەری بۆ 15 منداڵ کرا. بە گوتەی پزیشکان، ئەو رێگەیەی نەشتەرگەری بۆ نەخۆش باشترە و تێچوویشی کەمترە
لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 92 کتێبخانەی حکومی هەن، تەنیا حەوتیان لە دهۆکن، کە سێیان داخراون.
لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا، بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا دەبینن بۆ سەر گوندی کافیا لە سنووری ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانیی گوندەکە. یەکێک لەو کەسانەی لە بۆردوومانەکە رزگای بووە دەڵێت: "100٪ دەیانزانی ئێمە لەوێین."
ئێوارەی ئەمڕۆ گوندی کافیا لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
کچە دهۆکییەک بەناوی رێژین محەممەد دۆسکی، وەکو یەکەم ژن لە مێژووی عێراق، بڕوانامەی کاپتنی یەکەمی فڕۆکەی بۆینگی پێدرا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە قەزای شێخان لە سنووری پارێزگەی دهۆک، هەورەبرووسکە لە سەنگەرێک دەدات و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بە سووکی بریندار دەبن.
گەنجێکی 18 ساڵ لەنێو یاریگەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک سەری بەر ستوونی گۆڵی یاریگەکە کەوت و گیانی لەدەستدا.
یەکەم منداڵی ساڵی 2024 کە لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوو، لە دهۆک بوو، کە کاژێر 12:02 خوولەکی 01-01-2023 و دوای دوو خوولەک لە چوونە نێو ساڵی نوێ بەشێوەیەکی سرووشتی لەدایکبوو. منداڵەکە کوڕە و خێزانەکەی دڵخۆشن کە ئەندامێکی دیکەیان زیاد کردووە
بەهۆی شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا لە سنووری ناحیەی دێرەلووکی قەزای ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک، چەند گوللەیەک بەر ماڵی چەند هاونیشتمانییەک کەوتن، بەڵام زیانی گیانییان نەبوو.
کوردێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی بولگاریاوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و ئەنجوومەنەکە کۆبووەوە و بڕیاردرا کارگەیەکی بەرهەمهێنان لەو وڵاتە بکاتەوە.
گەشتوگوزاری دهۆک بانگهێشتی 10 کۆمپانیای گەشتیاریی رووسی و یۆنانی کردووە و دەیەوێت سەرنجی گەشتیارانی ئەو دوو وڵاتە بۆ پارێزگاکە رابکێشێت.
ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک بە رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی گوندی زێوکا لە ناحیەی مانگێشک سەر بە قەزای ناوەندیی دهۆک روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
سێ گەنجی ئێزدی لە کاتی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکیدا، لە نهۆمی 14 باڵەخانەیەکەوە لەنێو ئەسانسۆرێکەوە دەکەونە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، حەسەن عەلی تەمەنی 18 ساڵ، نائیف خدر تەمەنی 24 ساڵ و داود موراد تەمەنی 17 ساڵ بوو.
فێستیڤاڵی بەبازاڕکردنی تەحین لە ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەچێت، خواست لەسەر تەحینی ئامێدی زۆرە و بەشێکی هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
بەشێک لە ئاوارەکانی کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک کۆتاییان بە نۆ ساڵی ژیانیان لەژێر خێوەتەکاندا لە گەرمای هاوین و سەرمای زستاندا هێنا و دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان. لە ماوەی دوو رۆژدا 116 خێزان لە کەمپی شاریا کە دەبنە 650 کەس لەسەر خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە شنگال.
هاووڵاتییەکی شاری دهۆک بە ناوی نەوزاد شەریف لەدوای 20 ساڵ ژیان لە فەرەنسا بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکانی دیپۆرتدەکرێتەوە. کاتێک لە فەرەنسا بووە، ژیانی هاوژینی لەگەڵ ژنێکی فەرەنسی پێکهێناوە کە سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و بووەتە هۆی دیپۆرتکردنەوەی. نەوزاد تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و داوا دەکات هاوکاریی بکرێت بۆ ئەوەی بچێتەوە فەرەنسا و کێشەکەی چارەسەر بکات.
گەنجێکی دهۆک بە ناوی حاجی کەرەڤان شەمۆ، لەدایکبووی ساڵی 1996 لە دارستانەکانی بولگاریا گیانی لەدەستدا و ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە دهۆک.
لە سەرەتای ئەم ڤیتییەدا چیرۆکێکی خەمناک دەبینن؛ کچێک سەری لەسەر تابووتی باوکی داناوە و بەکوڵ بۆی دەگری، لە تەنیشت تابووتی باوکی، تەرمی خوشکێکی دانراوە و دەستێکی لەسەر داناوە. تەندروستیی نەینەوا دەڵێت، لە رووداوەکەی حەمدانیەدا 113 کەس گیانیان لەدەستداوە، 41 تەرم ناناسرێنەوە و هەشت تەرمیش پارچە پارچە بوون.
مەرگەساتەکەی حەمدانیە پڕە لە چیڕۆکی تراژیدیا و ناخهەژێن. ئەو شەوەی بە ئاهەنگگێڕان دەستیپێکرد و بە شین، گریان، رۆڕۆ و سووتان کۆتایی هات. ئەوانەشی کە بە جەستە نەسووتان و چانسی رزگاربوونیان هەبوو، جەرگسووتاو بوون. کەسێک لە ئەمریکاوە 11 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت بۆ ئەوەی بێتەوە نیشتمان و بەشداری لە ئاهەنگگێڕانێکدا بکات، بەڵام بەشداری لە پرسەکەیدا دەکرێت. چیڕۆکی لەدەستدانی 22 کەسی یەک ماڵبات "بەرگەی ناگیرێت."
خەڵکی حەمدانیەی کریستیاننشین بە پیر، گەنج، ژن و پیاوەوە روو لە گۆڕستان دەکەن، تابووت بەدوای تابوودا بەرەو گۆڕستانی قیامە ریزیان بەستووە. لە گەڕی یەکەمدا تەرمی 45 کەس لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی ئاهەنگگێڕانی حەمدانیە بەخاک سپێردران.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕی بۆردوومانی سورا سگێرێ-یان لە زنجیرە چیای مەتین لەنزیک هەردوو گوندی گوهەرزێ و بەلاڤەی سەر بە ناحیەی دێرەلووک و سنووری قەزای ئامێدی کرد. دانیشتوویەکی ئەو ناوچەیە رایگەیاند، هەشت رۆژە لەسەریەک هەموو رۆژێک ئەو ناوچەیە بۆردوومان دەکرێت
دەرمانێکی ئاسایی، مۆدێلێکی نوێی مادەی هۆشبەرە ئەگەر بەگوێرەی رێنماییەکانی پزیشکان بەکارنەیەت و هەمووی بەسەریەکەوە بخورێتەوە، دەبێتە یەکێک لە خراپترین جۆرەکانی مادەی هۆشبەر.
لەدهۆک کە زۆرترین رێژەی بەرهەمهێنانی میوە لە هەرێمی کوردستان لەو پارێزگایەیە، ئەمساڵ بەرهەمهێنانی ترێ 50٪ بەروارد بەساڵانی رابردوو کەمیکردووە. لەو پارێزگایە نزیکەی 60 جۆری ترێ بەرهەمدەهێندرێن، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی ئەوەی کە مانگی سێ پلەکانی گەرما گەیشتنە ژێر سفر، بەرهەمهێنانی ترێ بەرێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
لە سنووری پارێزگای دهۆک هەنگوین کەمی کردووە. هەنگەوانێک لە قەزای شێخان هەرچەندە مێش هەنگەکانی هێشتبووەوە بۆ کۆتایی وەرزی بڕینەوەی هەنگ بۆئەوەی بەرهەمی زیاتر بکات، بەڵام دەڵێت، بەرهەمی ئەمساڵی کەمی کردووە.
لەدوای ئەوەی پشکنین بۆ حەوت گومانلێکراوی کۆلێرا کرا، دەرکەوت سێ لەوانە تووشبووی کۆلێران؛ دوو لەوانە خەڵکی زاخۆن و یەكێکیان دانیشتووی دهۆکە. دوو لەوانە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەردەگرن. پشکنین بۆ 50 کەسی دیکەش کراوە و چاوەڕێی ئەنجامن.
لە ماوەی سێ رۆژدا، دووجار ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکانی سەرسنگ لە قەزای ئامێدی کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە 300 دۆنم زەویی ناوچەکە سووتاوە. ئاگرەکە زیانی بە جووتیارانی گوندی مێرگەتی گەیاندووە و دانیشتووانی گوندەکەش لە چۆنییەتیی ئاگرکەوتنەوەکە بەگومانن.
بەشێک لە ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر لە دهۆک داوا دەکەن حکومەت سەنتەرێکی تایبەت بە چارەسەرکردن و وازهێنانیان لە مادەی هۆشبەر بۆ بکاتەوە. ئالوودەبوویەکی مادەی هۆشبەر دەڵێت، بەهۆی ئالوودەبوونیەوە ژن و منداڵەکەی لەدەستداوە و زیاتر لە 300 هەزار دۆلاریشی بە مادەی هۆشبەر داوە و هێشتاش بەردەوامە
شەهاب ئەحمەد، لەگەڵ خوێندنەکەیدا، کرێکاریشی دەکرد. 14ی مانگی رابردوو دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی 12ی ئامدەیی تەواو کردووە، چووەتە قەراخ رووباری دیجلە بۆ ئەوەی مەلە بکات. بەڵام کە رووباری دیجلدا خنکا و دوای سێ کاژێر تەرمەکەی دەرهێنرا.
ئەڤین دوای ئەوەی بێئومێد بوو لە دەستکەوتنی کار بەپێی ئەو بڕوانامەی لە زانکۆ بەدەستیهێناوە، کە بەکالۆریۆسە لە بواری IT، ناچاربوو ژیانی بە ئاراستەیەکی دوور لە خوێندنەکەی ببات و خەریکی کاری جووتیاری بێت.
هاونیشتمانییەکی دهۆک، بۆ گەیشتن بە ماڵەکەی خۆی، ناچارە بە دەست و پێ بەسەر چەندین پلیکانەدا سەربکەوێت و رێگەیەکی سەخت ببڕێت، ئەگەر ئەوەش نەکات، دەبێت رێگەکەی دوو کیلۆمەتر دووربکاتەوە تاوەکو دەگاتەوە ماڵەکەی.
کاوە سەبری بۆتانی و هاوژینەکەی دوو گەڕیدەن و لە نەرویجەوە بە ماتۆڕسکیل هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و دوو هەفتە دەمێننەوە؛ دەیانەوێت سەردانی دهۆک، هەولێر، بارزان و پەرستگەی لالش دەکەن
لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی دهۆک کێشەی گەڕاندنەوەی قیستەکان لەلایەن کڕیارانەوە بۆ خاوەن کۆمپانیاکان دروستبووە و دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت؛ لە ساڵی 2012ـەوە بڕیاردراوە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری یەکەی نیشتەجێبوون، قستەکانیان لە رێگەی بانکەکانەوە وەربگرنەوە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری ئەو کۆمپانیایانە ئاگاداری ئەو بڕیارە نین و جێبەجێیان نەکردووە.
زیاتر لە 150 گوندی پارێزگای دهۆک، تەنیا کارەبای نیشتمانییان هەیە و کاتێک کارەبا دەبڕێت، دەبێت مووەلیدەی تایبەتی خۆیان بەکاربهێنن، یان بێ کارەبابن.
بەشێک لە گەشتیارانی عەرەب بە چەپڵە و سەما چوونە سەیرانگەی ئەنیشکێ لە دهۆک و لە سێیەم رۆژی جەژندا دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی. بەگوێرەی ئاماری گەشتوگوزاری دهۆک، لە دوو رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 40 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگاکە کردووە.
فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک بە رووداوی راگەیاند "لە سنووری پارێزگای دهۆک، سێ بەنداومان هەن، کە بەخۆشحاڵییەوە بەنداوی خنس تەواو بووە و ئێستا ئاوی لێ کۆدەکرێتەوە، ئێستا کارکردن لە دوو بەنداوی دیکە بەردەوامە، ئەوانیش بەنداوی بەنداوا و بەنداوی سپنە دوون، کە بە تەواوبوونیان سوودێکی زۆریان دەبێت".
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، باندێکی سێ کەسییان دەستگیر کردووە، کە بڕێکی زۆر دۆلاریان ساختە کردووە، باندەکەش لە دوو پیاو و ژنێک پێکهاتوون
گەنجێکی خەڵکی بەردەڕەش لە رووباری خازردا خنکا.
لە زاخۆ گەنجێک دوای هەفتەیەک لە ونبوونی دەگەڕێتەوە ماڵ و دەڵێت، رفێندرابوو؛ بەڵام پۆلیس ئەشکەنجەی داوە و پێیگوتووە کە دەبێت بەو شێوەیە گوتە بدەیت کە هیچ کەسێک تۆی نەڕفاندووە. پۆلیسیش ئەو قسەیە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، قەرزار بووە و خۆی شاردووەتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروست دەبێت، لە دهۆک ژنێک هاوژینی پێشووی بە چەقۆ کوشت. گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، ئەو دوو هاوژینە ماوەیەکە جیاببوونەوە.
باجی پارچە زەوییەکانی کۆمەڵگەی مێسریکێی سەر بە قەزای سیمێل لە دهۆک، بووەتە کێشە بۆ بەشێکی خاوەنی نووسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی عەرز و خانووی هاووڵاتییان، بەگوتەی ئەوان، پێشتر بڕێکی کەم پارەیان وەک باج دەدا، بەڵام ئێستا دوای خەمڵاندنی پارچە زەوییەکانیان، ئەوان و ئەوانەی نێو شاری دهۆک، وەکو یەکدی باجیان بۆ هەژمار دەکرێت، بەمەش بڕی باجەکە، زیاتر دەبێت لە بەهای زەوییەکەیان.
ماوەی چەند رۆژێکە کچێک لە پارێزگای دهۆک لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.