مانگی رابردوو 69 هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی مێردین گەشتیان کردووە
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەکارخستنی فڕۆکەخانەکانی دەوڵەت سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، ئاماری مانگی حوزەیرانی 2023ـی فڕۆکەخانەی پرۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجاری لە مێردینی باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مانگی رابردوو، 69 ھەزار و 304 كهس لە فڕۆکەخانەکە گەشتیان كردووه.
لە مانگی حوزەیراندا فڕۆکەخانەی پڕۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجار لە مێردین، خزمەتگوزاری پێشکێشی 69 ھەزار و 304 سهرنشین کردووە. هەروەها 412 فڕۆکە گەشتیان لەو فڕۆکەخانەیەدا کردووە و 595 تۆن باری کارگۆی هەبووە.
بەگوێرەی ئامارەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 349 هەزار و 110 کەس لە رێگەی 2480 فڕۆکە گەشتی ناوخۆیان لە فڕۆکەخانەی پرۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجار لە مێردین کردووە. هەر لەم ماوەیەدا 2942 تۆن کەلوپەلیان بە فڕۆکەکانی کارگۆ بارکردووە.
فڕۆکەخانەی مێردین لە ساڵی 1999 دامەزرا، 75 کیلۆمەتر لە دەرەوەی ناوەندی پارێزگای مێردین دوورە. ساڵی 2011 نۆژەنکرایەوە و ساڵی 2014 فراوان کرایەوە و خزمەتی زۆری تەرمینالی پێشکێش کرا. ساڵی 2023 فڕۆکەخانەکە ناوی بۆ فڕۆکەخانەی پرۆفیسۆر دکتۆر عەزیز سانجار گۆڕدرا. ناوبراو زانایەکی بەناوبانگی بواری کیماییە و ساڵی 2015 خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت.