هاوكارێكی رووداو لە رۆژئاوای كوردستان ئازادكرا

رووداو- هەولێر

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی ئەیلوولی 2015، مەسعود عەقیل، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداوی ئازادکرد. 


مەسعود عەقیل، هاوکاری رووداو بوو و وەک وێنەگر لە سنووری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کاری دەکرد. ماوەی 10 مانگ بوو لای دەوڵەتی ئیسلامی دەستگیرکرابوو. ئازادکردنی مەسعود لە ئەنجامی پەیمانی گۆڕینەوەی دیلدایە لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG و داعشدا لە ناوچەکانی بندەستی هەردوولادا. 

مەسعود عەقیل لەگەڵ فەرهاد حەمۆ، پەیامنێری رووداو کە وەک فریلانس بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کاریان دەکرد، لە  15-12-2014 لەسەر رێگای قامشلۆ - تلکۆجەر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکران، بەڵام هێشتا فەرهاد حەمۆ ئازادنەکراوە و لای داعش دەستبەسەرە.