مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ کردەوە


رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ کردەوە.
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری کوالێتیی کار و خزمەتگوزارییەکان بوو، رایگەیاند: "خۆشحاڵم نەخۆشخانەی منداڵان بە ئاستێکی زۆر باش دروست کراوە و ئەمڕۆ دەخرێتە خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ." 
 
کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە بە "هەنگاوێکی گرنگ" دادەنرێت بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکیی پێشکەوتوو، بەتایبەتی بۆ منداڵان، لەو سنوورەدا.

 

 
 
سەرۆکی حکومەت هیوای خواست ئەو نەخۆشخانەیە خزمەتێکی باشی نەخۆشەکان بکات، بەتایبەتی منداڵان و، هیچ کاتێک ناچار نەبن بچنە شوێنی دیکە بۆ چارەسەری.

 

 
لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام کار دەکات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات و ئەو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییانەی پێویستن بۆ هەموو هاووڵاتییان دابین بکرێن.