حدکا: هێزێکی عێراق و پاسداران هاتوونەتە نزیک کۆیە

رووداو - هەولێر 

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) رایگەیاند دەیان تانک و هامەری عێراق لە تەقتەق نزیکبوونەتەوە و هێزێکی عێراق و پاسداران هاتوونەتە نزیک کۆیە.

محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حدکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دەیان تانک و هامەری عێراق لە تەقتەق نزیکبوونەتەوە و هێزێکی عێراق و پاسداران هاتوونەتە نزیک کۆیە، ئەوان تانک و زرێپۆشیان پێیە و بەرگریکردن لە بارەگاکانمان مافێكی سرووشتییە".

ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حدکا جەختی کردەوە لەوەی "ئەو هێزانە تاوانیان لەبەرامبەر دانیشتووانی باشووری کوردستان ئەنجامداوە و خەڵکی تەقتەق بەرامبەریان وەستاونەتەوە و، وەک خۆبەخش ئامادەن رووبەڕوویان ببنەوە".

بەپێی سەرچاوەیەکی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو هێزانە بەنیازبوون بچنە تەقتەق، بەڵام پاش مانەوە بۆ ماوەیەک و دوای وەرگرتنی زانیاری، بەرەو کەرکووک کشاونەتەوە.