لە ئیلام بوومەلەرزە روویدا


رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلەی ریختەر باشووری پارێزگای ئیلامی هەژاند. چەقەکەی سەراوباخی سەر بە پارێزگاکە بوو.

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، بوومەلەرزەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 21-12-2025، لە باشووری پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە.
 
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8 کیلۆمەتر بووە و چەقەکەی شارۆچکەی سەراوباخی سەر بە شاری ئاودانانی پارێزگاکە بووە.
 
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی خۆجێیی ناوچەکە هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە بوومەلەرزەکە نەداوە، بەڵام میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، هیچ زیانێک تۆمار نەکراوە.
 
ئەم ساڵ چەندین جار بوومەلەرزە بە گوڕی سێ بۆ چوار پلەی رێختەر لە پارێزگای ئیلام روویداوە، کە چەقەکەیان زیاتر کەوتووەتە باشوور و رۆژئاوای پارێزگاکە.