سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ئانۆ جەوهەر دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی مامی ئانۆ جەوهەر، سەرەخۆشی لێ دەکات.
 
سەرۆک بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆكا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەواڵی كۆچی دوایی (زوهێر عەبدولمەسیح)ـی مامی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەکەین".
 
 سەرۆک بارزانی دەشڵێت، "لەخودای گەورە داواكارین رۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت".
 
دەقی راگەیێندراەوەکەی سەرۆک بارزانی:
 
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 
بەڕێز ئانۆ جەوهەر عەبدۆكا وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
هەواڵی كۆچی دوایی (زوهێر عەبدولمەسیح)ـی مامی بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەکەین.
 
لەخودای گەورە داواكارین ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
 
مسعود بارزانی
21ی كانوونی یەكەمی 2025