نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراو لە بەشەکانی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
پلەکانی گەرما دوای شەپۆلە بەفربارینەکەی هەفتەی رابردوو، تادێت زیاتر دادەبەزن. ساردترین ناوچەی باشووری کوردستان لە 24 کاژێری رابردوو پێنجوێن بووە بە 24 پلە ژێر سفری سیلیزی. لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساردترین شار بیجاڕ بووە بە 21-، ساردترین ناوچەی باکووری کوردستان قارس بووە بە 24- و ساردترین شاری رۆژئاوای کوردستانیش حەسەکە و عەفرین بوون بە 2 پلە ژێر سفری سیلیزی.
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو لە بەشەکانی کوردستان
باشووری کوردستان
پێنجوێن 24-
حاجی ئۆمەران 11-
بارزان 10-
سلێمانی 8-
هەڵەبجە 7-
دهۆک 5-
هەولێر 4-
کەرکووک 2-
رۆژهەڵاتی کوردستان
بیجاڕ 21-
سنە 17-
سەقز 16-
کرماشان 14-
ورمێ 14-
مەریوان 12-
مهاباد 11-
بانە 10-
خوڕەماوا 8-
باکووری کوردستان
قارس 24-
ئاگری 22-
ئەرزەڕووم 21-
ئەردەخان 18-
جۆلەمێرگ 9-
ئامەد 4-
رۆژئاوای کوردستان
حەسەکە 2-
عەفرین 2-
قامشلۆ 1-
کۆبانێ 0