لەنزیک بازاڕی دراوی هەولێر تەقە لە گەنجێک دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنزیک بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر تەقە لە گەنجێک کرا و بە سەختی بریندار کرا.
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "گەنجەکە لە مەڕمەڕەکانی بازاڕی نیشتمان تەقەی لێکرا؛ سەرەتا لە هەموو بازاڕەکە گوترا کوژراوە، بەڵام کاتێک گەیێندرایە نەخۆشخانە، گوتیان لە ژیاندا ماوە."
گەنجەکە ناوی دیدارە و فەرمانبەرە لە کۆمپانیای "دیناری عێراقی" لە شاری هەولێر، کە کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن.
حاجی سابیر گوتی، بە گوتەی کەسانی نزیکی گەنجەکە، هۆکاری تەقەکردنەکە کۆمەڵایەتییە.
تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی هەولێر زانیارییان لەبارەی رووداوەکە و تۆمەتبارەکە نەخستووەتەڕوو.