نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە نەوزاد هادی دەکات

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە نەینەوا کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی خوشکێکیانەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ نەوزاد هادی، بۆ كۆچى دوايى سۆزان هادی مەولوودی خوشکیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و خێزانەکەیان كرد.
 
لە راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، [نێچیرڤان بارزانی] هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت".
 
لاى خۆيه‌وه‌، نەوزاد هادی به‌ ناوى خۆی و خانه‌واده‌كه‌يانه‌وه‌، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوەندى و هاوبه‌شيى نێچیرڤان بارزانی له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕیوە.