بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایان کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
مەلا خالید مەلەکی، کەسایەتیی ناسراوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆچی دواییکرد.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی کوردستان رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی ئاماژەی بەوەشکرد: "مامۆستا خالید ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان و کەسایەتییەکی نێودار و زانایەکی ئایینی بوو".
ئەو مامۆستا ئاینییە، ماوەی سێ ساڵ بوو نەخۆش بوو و ئەمڕۆش هەر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.