پێنج حیزبی رۆژهەڵاتی کورستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، پاش تاوتوێکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکانی بە کوردستان و ئێران، هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەستەی کارگێر و بەرپرسی شاندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە (رووداو)ی راگەیاند، هاوپەیمانییەتییەکیان لە ژێر ناوی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران پێکهێناوە.
محەممەد نەزیف قادری گوتی، "پاش تاوتوێکردنی دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بە بەشداری بەرپرسی یەکەمی هەر 5 لایەنەکە بڕیاری پێکهێنانی هاوپەیمانییەتییەکە دراوە."
ئەو پێنج لایەنەی هاوپەیمانییەکەیان پێکهێناوە پێکدێن لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ژیانی ئازاد (پژاک)، پارتی ئازادی کوردستان (پاک)، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.
ئەو بەرپرسەی حیزبی دیموکرات گوتی، "کاژێر 5 ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیێندراوێک لە بارەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە بڵاودەکرێتەوە."