ئەنجوومەنی دادوەری: هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کورستان ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی ساڵی رابردووی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 61 هەزار مامەڵەی هاوسەرگیری و زیاتر لە 15 هەزار مامەڵەی جیابوونەوە تۆمارکراون. لە هاوسەرگیریدا سلێمانی پلەی یەکەمی گرتووە و لە جیابوونەوەش هەولێر لە پلەی یەکەم دایە.
 
ئامارەکەی ساڵی 2025، ئەمڕۆ 22ـی شوباتی 2026 بڵاوکراوەتەوە و هاوکات بەراورد کراوە بە ساڵی 2024، بەگوێرەی ژمارەکان، لە تەواوی هەرێمی کوردستان رێژەی هاوسەرگیری بەرز بووەتەوە.
 
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان ئاماری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی بڵاوکردووەتەوە، هەڵەبجە لەنێو ئامارەکەدا لە چوارچێوەی سلێمانیدا هەژمار کراوە، هاوکات ئامارەکانی ئیدارەی گەرمیان لەژێر ناوی دادگەکانی (کەرکووک/ گەرمیان) تۆمارکراوە و ئاماری ئەو ئیدارە سەربەخۆیەیە بەبێ پارێزگای کەرکووک.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، تەنیا لە پارێزگای هەولێر 435 جیابوونەوەی هاوسەران بەهۆی ئالوودەبوون بە هۆشبەر تۆمار کراوە. هەمان ساڵ 107 رێگەپێدان بۆ هێنانی ژنی دووەم لە هەرێمی کوردستان دراوە، کە زۆرینەیان لە هەولێر بوون، پاشان سلێمانی و دهۆک.
 
هاوسەرگیری و جیابوونەوە
 
بەگوێرەی ئامارەکە، ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان 61 هەزار و 328 مامەڵەی هاوسەرگیری کراون
 
بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بوون:
 
پارێزگای هەولێر: 19 هەزار و 620 مامەڵە
سلێمانی: 25 هەزار و 678 مامەڵە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 3 هەزار و 66 مامەڵە
 لە دهۆک: 12 هەزار و 955 مامەڵە
 
هەمان ساڵ، لە هەرێمی کوردستان 15 هەزار و 826 مامەڵەی تەڵاق - جیابوونەوە کراوە.
 
بە گوێرەی پارێزگاکان جیابوونەوە بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر: 7113 جیابوونەوە
پارێزگای سلێمانی: 5369 جیابوونەوە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 990 جیابوونەوە
پارێزگای دهۆک: 2354 جیابوونەوە.
 
هێنانی ژنی دووەم:
 
بەگوێرەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، پار 107 رێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم دراوەتە پیاوان.
 
رێگەپێدان بە هێنانی ژنی دووەم:
 
هەولێر: 42 رێگەپێدان
 سلێمانی: 39 رێگەپیدان
 دهۆک: 26 رێگەپێدان
 گەرمیان: سفر
 
بەراوردی ئامارەکانی 2024 – 2025
 
لە ئامارەکەدا ئاماژە بە جیابوونەوەی هاوسەران لەنێوان ساڵانی 2024 بۆ 2025 کراوە و بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
 
- ساڵی 2024 لە پارێزگای هەولێر 3878 جیابوونەوە هەبووە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 7113، بەمەش 3235 جیابوونەوە زیادی کردووە.
 
- ساڵی 2024 لە پارێزگای سلێمانی 5745 جیابوونەوە هەبووە، ساڵی 2025 کەمیکردووە بۆ 5369 جیابوونەوە، بەوەش 376 جیابوونەوە کەمیکردووە.
 
- ساڵی 2024 لە پارێزگای دهۆک 2032 جیابوونەوە هەبووە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 2354، بەمەش 321 جیابوونەوە زیادی کردووە.
 
- ساڵی 2024 لە دادگەکانی ئیدارەی گەرمیان 728 جیابوونەوە هەبووە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 990، بەو شێوەیە لە یەک ساڵدا 262 جیابوونەوە زیادی کردووە.
 
هاوسەرگیری زیادی کردووە
 
بەگوێرەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2024 هاوسەرگری (مارەبڕین) لە پارێزگای هەولێر 17 هەزار و 591 مارەبڕین تۆمار کراوە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 19 هەزار و 620 مارەبڕین، بەوە شێوەیە لە یەک ساڵدا 2029 مارەبڕین زیادیکردووە.
 
پارێزگای سلێمانی؛ ساڵی 2024 هاوسەرگری (مارەبڕین) 18 هەزار و 522 مارەبڕین تۆمار کراوە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 25 هەزار و 678 مارەبڕین، لە یەک ساڵدا 7165 مارەبڕین زیادیکردووە.
 
پارێزگای دهۆک؛ ساڵی 2024 هاوسەرگیری (مارەبڕین) 12 هەزار و 199 مارەبڕین تۆمارکراوە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 12 هەزار و 955 مارەبڕین، بەوە شێوەیە لە یەک ساڵدا 756 مارەبڕین زیادیکردووە.
 
ئیدارەی گەرمیان؛ ساڵی 2024 هاوسەرگری (مارەبڕین) 2706 مارەبڕین تۆمار کراوە، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 3066 مارەبڕین، بەوە شێوەیە لە یەک ساڵدا 360 مارەبڕین زیادیکردووە.
 
هۆکارەکانی جیابوونەوە
 
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ئاماری هۆکارەکانی جیابوونەوەی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بڵاو کردووەتەوە و ئاماری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانی ئاشکرا نەکردووە.
 
هۆکارەکانی جیابوونەوە لە هەولێر ئەمانەن:
 
جیابوونەوە بەهۆکاری نەگونجان لەگەڵ یەکدی: 1232 جیابوونەوە.
- تەکنۆلۆژیا (مۆبایل - ئینتەرنێت): 1066 جیابوونەوە.
- داوێنپیسی (خیانەتی هاوسەرگیری): 918 جیابوونەوە.
- هۆکاری ئابووری: 880 جیابوونەوە.
- نەبوونی ماڵی جیا: 869 جیابوونەوە.
- هۆکاری کۆمەڵایەتی: 561 جیابوونەوە.
- هۆکاری ئالوودەبوون بە هۆشبەر: 435 جیابوونەوە.
- جیاوازی تەمەن: 368 جیابوونەوە.
- بەندکردن: 344 جیابوونەوە.
- تووشبوونی یەکێکیان بە نەخۆشی: 29 جیابوونەوە.
- ژنهێنانی دووەم: 57 جیابوونەوە.
- هۆکاری نەزۆکی: 62 جیابوونەوە.
- نێربازی: 6 جیابوونەوە.
- هۆکاری دیکە: 286 جیابوونەوە.
 
هۆکارەکانی جیابوونەوە لە هۆک:
 
- نەگونجان لەگەڵ یەکدی: 1328 جیابوونەوە.
- مۆبایل و ئینیتەرنێت: 175 جیابوونەوە.
- هۆکاری کۆمەڵایەتی: 136 جیابوونەوە.
- هۆکاری ئابووری: 126 جیابوونەوە.
- خیانەتی هاوسەرگیری: 114 جیابوونەوە.
- جیاوازی تەمەن: 60 جیابوونەوە.
- ژنهێنانی دووەم: 50 جیابوونەوە.
- ئالوودەبوون بە هۆشبەر: 48 جیابوونەوە.
- تووشبوونی یەکێکیان بە نەخۆشی: 15 جیابوونەوە.
- نەزۆکی: 14 جیابوونەوە.
- بەندکردن: 9 جیابوونەوە.
- هۆکاری ئاینیی: 2 جیابوونەوە.
- نێربازی: 2 جیابوونەوە.
- هۆکاری دیکە: 104 جیابوونەوە.
 
بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2024 بە گشتی 51 هەزار و 18 هاوسەرگیری و 12 هەزار و 387 جیابوونەوە تۆمارکراون.