نەورۆز لە شیعری شاعیرانی کورددا
رووداو - هەولێر
نەورۆز وەکو جەژنی نوێبوونەوە و ئازادی لە شیعر و ئەدەبی کوردیدا و لە ێو وێنە شیعرییەکانی شاعیراندا جێی بایەخ و تێڕامان بووە. شاعیرانی کورد وەکو دیوێکی جوانیی و دەرچەیەکی ئازادی و هێمای رزگاری نەتەوەیی، نەورۆزیان لەنێو شیعرەکانیاندا بەکارهێناوە.
هێمن موکریانی لە شیعرێکیدا بەناوی نهورۆزى رزگارى لە باسی نەورۆزدا دەڵێت:
رهفيقان رۆژى كوردانه، بههاره جێژنى نهورۆزه
به دڵ لێتان دهكهم لهو رۆژهدا من جێژنه پيرۆزه
به سۆزهى باى بهيان لێوى كراوه خونچهيى خهندان
لهسهر چڵ بولبولى شهيدا له خۆشى گوڵ دهڵێ بهندان
زۆرجار وەکو هێما بۆ نوێبوونەوە و گۆڕانکاری لە ژیان و ژیانەوەی دووبارەی سروشت و، کۆتایی خەم و پەژارە، شاعیرانی کورد باسی نەورۆزیان کردووە. نالی لە پێشوازی نەورۆزدا دەڵێ:
تەشریفی نەوبەھارە کە عالەم دەکا نوێ
دڵ چونکە میسلی خونچەیە بۆیە دەپشکوێ
هەروەها مەولەوی دەڵێت:
ئاماوە وەهار وەهاری شادی
بوی عەترێ نەسیم خونچەی ئازادی
خێڵخانەی خەفەت باربەنیش کەردەن
مەینەت روو نیان وە ماوای مەردەن
هەندێک جاریش وەکو سیمبولی عەشق و رۆژی ئەڤینی، لە ئەدەبی کوردیدا وەسفی نەورۆز کراوە و، جوانی نەورۆز وەکو وێنەی مەجازی و لەنێو رەوانبێژی تێکستە ئەدەبییەکاندا جێی بووەتەوە، بۆ نموونە وەفایی لە باسی نەورۆزدا دەڵێت:
نەسیمی بای نەورۆزی شەمیمی عەبھەری ھێنا
موریدی عاشقان دیسان پەیامی دولبەری ھێنا
نەوید ئەی عاشقانی دڵفگار یار ھاتە سەر خەندە
سەڵا ئەی بولبولان دیسان درەختی گوڵ بەری ھێنا
هەروەها حەریقی شاعیر دەڵێت:
ئەڵێن وا جەژنی نەورۆزە دڵم پڕ ئاتەش و سۆزە
وەرە بۆ جەژنەپیرۆزە بدەم رۆحم لەبەر ماوم
وەرە سەر چاوەیی چاوم، دەڵێی دەریای عەممانە
تەماشای ئەشکی گوڵنارم لە سایەی چاوی خوێناوم
نەورۆز وەک هێمایەکی سیمبولی بۆ رزگاربوون لە چەوسانەوە و لەنێوچوونی زوڵم و ستەم و رۆژی ئازادی، جێگەی لەنێو دەقی شیعری شاعیرانی کوردا دیارە و، دەیان تێکست و دەقی ئەدەبی بەو ئاراستەیە نووسراون. دیارترین نموونە هۆنراوەی نەورۆزی پیرەمێردی شاعیرە کە دەڵێت:
ئەم رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە
ئەو رەنگە سوورە بوو کە ئاسۆی بڵیندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق ئەچوون بەرەو پیری مەرگەوە
هەروەها گۆران دەڵێ:
ئەی نەتەوەی کاوەی زنجیر قەف قەف بڕ
رۆژی نەورۆز دای بە ھەوری زستان دڕ
یان هەندێ شاعیران شیعر دەکەنە بیانوویەک بۆ پیرۆزباییکردنی نەورۆز لە گەل و نیشتمان، وەکو شێخ سەلامی شاعیر دەڵێت:
جێژنی نەورۆزتان یاخوا پیرۆز بێت
شەوتان هەر رۆژ و رۆژتان نەورۆز بێت
هەر ئەم رۆژە بوو کاوەی کوردی گورد
مێشکی زوحاکی بە چەکوش ورد کرد
نەورۆز لای شاعیرانی کورد و لە ئەدەبی کوردیدا هەم وەکو سەرەتای وەرزێکی نوێ و، نوێبوونەوەی سرووشت، هەم وەکو سیمبولێک بۆ رزگاربوون لە زوڵم و ستەم و نیشانەی ئازایەتی و بەرخودانی نەتەوەیی کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە ئەدەبیاتی کۆن و تازەی کوردیدا.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار