گرووپی شیفا گەردی لە دێرک پێشوازییان لە نەورۆز کرد

رووداو - دێرک 

گرووپی شیفا گەردی لە جەژنی نەورۆز لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا و، بە هەڵپەڕکێ پێشوازییان لە جەژنی نەورۆز کرد.

یەکێتی خوێندکاران و گەنجانی دیموکراتی کوردستان لە رۆژئاوای کوردستان گرووپێکی فۆلکلۆرییان بەناوی شەهید شیفا گەردی، رۆژنامەڤانی دیاری تۆڕی میدیایی رووداو کە لە شەڕی موسڵ شەهید بوو، دامەزراندووە. گرووپەکە لە جەژنی نەورۆزی ئەمساڵدا (ساڵی 2717ـی کوردی) چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا.

گرووپی شیفا گەردی لە نەورۆزی ئەمساڵی دێرک بەشداری مەراسیمەکانیان کرد و چەند هەڵپەڕکێیەکی فۆلکلۆریی کوردییان پێشکەش کرد.