بەراوردی بارانی ئەم وەرزەی بارین و وەرزی رابردوو؛ دوو هێندە زیادیکردووە
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی ئەم وەرزە و وەرزی بارینی رابردووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، بارانبارین ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت.
ئاماری بارانبارینی ئەم وەرزە و وەرزی رابردوو
- ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ لە هەولێر 477.9 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 22ـی ئاداری 2025 لە سنووری شارەکە 96.3 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 381.6 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
- ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ لە سلێمانی 760.4 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 22ـی ئاداری 2025 لەو شارە 307.6 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 452.8 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
- ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ لە دهۆک 592.5 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 22ـی ئاداری 2025 لەو شارە 103.5 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 489 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
- ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ لە هەڵەبجە 744 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 22ـی ئاداری 2025 لەو شارە 353.3 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 390.7 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
- ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ لە سۆران 754.4 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 22ـی ئاداری 2025 لەو شارە 38.6 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 515.8 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
- ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ لە رانیە 877.6 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 22ـی ئاداری 2025 لەو شارە 169 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 708.6 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
- ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ 667.9 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 22ـی ئاداری 2025 لەو شارە 203.2 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 464.7 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
- ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ لە زاخۆ 713.8 ملیمەتر باران باریوە، وەرزی بارینی رابردوو تاوەکو 22ـی ئاداری 2025 لەو شارە 139.5 ملیمەتر باران باریبوو، بەوەش ئەم وەرزە 574.3 ملیمەتر بارانی زیاتر باریوە.
ئاماری بارانبارینی 48 کاژیری رابردوو لە باشووری کوردستان
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان کە رووداو کۆی کردووەتەوە، لە 48 کاژێری رابردوودا لەسەر ئاستی باشووری کوردستان زۆرترین بڕی باران لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر باریوە، کە 131 ملیمەتر بووە.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بڕی باران لە سنووری بەرزنجە باریوە کە 120.9 ملیمەتر بووە.
لە پارێزگای دهۆک زۆرترین بڕ لە سنووری دینارتە باریوە کە 126.2 ملیمەتر بووە.
لە ناوچە دابڕاوەکان زۆرترین بڕ لە قەزای خوورماتوو باریوە کە 35.2 ملیمەتر بووە و لە ناحیەی سیروانیش 57.8 ملیمەتر باران باریوە و ئەوەش زۆرترین بڕی لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار کردووە.
ئامارەکە بەگوێرەی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر
هەولێر 26 ملیمەتر - پیرمام 53.2 ملیمەتر - شەمامک 28.7 ملیمەتر - سۆران 51.9 ملیمەتر - هیران 44 ملیمەتر - خەبات 30 ملیمەتر - شەقڵاوە 46.3 ملیمەتر - حاجی ئۆمەران 37 ملیمەتر - بارزان 61.5 ملیمەتر - رواندز 48.8 ملیمەتر - مێرگەسۆر 131 ملیمەتر - کۆیە 55.8 ملیمەتر - سیدەکان 58 ملیمەتر - دیبەگە 20 ملیمەتر - چۆمان 41.3 ملیمەتر - خەلیفان 58 ملیمەتر - نازەنین 80.8 ملیمەتر - بەنداوی گۆمەسپان 56.4 ملیمەتر - بەنداوی دووین 70 ملیمەتر.
پارێزگای سلێمانی
سلێمانی 58 ملیمەتر - چەمچەماڵ 33.8 ملیمەتر - دووکان 89.4 ملیمەتر - بازیان 49.8 ملیمەتر - رانیە 105.4 ملیمەتر - قەڵادزێ 98 ملیمەتر - ماوەت 69.2 ملیمەتر - چوارقوڕنە 105.3 ملیمەتر - سەرکەپکان 82.9 ملیمەتر - دەربەندیخان 44.8 ملیمەتر - پێنجوێن 114.8 ملیمەتر - ئاخجەلەر 57 ملیمەتر - سەنگاو 39.4 ملیمەتر - چوارتا 100.5 ملیمەتر - یاخسەمەر 95.8 ملیمەتر - سیدسادق 88.8 ملیمەتر - بەرزنجە 120.9 ملیمەتر - قەرەداغ 79.6 ملیمەتر - قڕگە 59 ملیمەتر - تەکیە 26.1 ملیمەتر - سیتەک 55.4 ملیمەتر.
پارێزگای دهۆک
دهۆک 36.8 ملیمەتر - زاخۆ 36.3 ملیمەتر - ئاکرێ 49 ملیمەتر - بامەڕنی 43 ملیمەتر - مانگێش 44 ملیمەتر - کانی ماسێ 60 ملیمەتر - ئامێدی 60 ملیمەتر - بجیل 112.5 ملیمەتر - گردەسین 42.4 ملیمەتر - دینارتە 126.2 ملیمەتر - باتوفا 44 ملیمەتر - سەرسینگ 48.5 ملیمەتر - شێخان 38 ملیمەتر - بەردەڕەش 32.6 ملیمەتر - دێرەلووک 59 ملیمەتر - باعەدرێ 55 ملیمەتر - قەسرۆک 36.6 ملیمەتر - چەمانکێ 60 ملیمەتر - زاویتە 43.5 ملیمەتر - سێمێل 27.7 ملیمەتر - شیلادزێ 62 ملیمەتر.
پارێزگای کەرکووک و بەشێکی گەرمیان و ناوچە دابڕاوەکان
کەرکووک 23.6 ملیمەتر - کەلار 5 ملیمەتر - مەیدان 15.2 ملیمەتر - خانەقین 5.2 ملیمەتر - خورماتوو 35.2 ملیمەتر - کفری 12.4 ملیمەتر - شوان 14.3 ملیمەتر - تەکیەی جەباری 15.1 ملیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە 37.9 ملیمەتر - تەوێڵە 42 ملیمەتر - خورماڵ 48.6 ملیمەتر - بیارە 37 ملیمەتر - سیروان 57.8 ملیمەتر.
ئەو ناوچانەی زۆرترین بارانیان تێدا باریوە
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەم وەرزەی بارین تاوەکو 20ـی ئادار لە 12 شوێن بڕی بارانبارین هەزار ملیمەتری تێپەڕاندووە، ناوچەکانیش بریتین لە:
- مێرگەسور: 1,527 ملیمەتر (پارێزگای هەولێر)
- دێرەلووک: 1,313 ملیمەتر (پارێزگای دهۆک)
- شیلادزێ: 1,298 ملیمەتر(پارێزگای دهۆک)
- چوارتا: 1,199 ملیمەتر (پارێزگای سلێمانی)
- پێنجوین: 1,173.1 ملیمەتر(پارێزگای سلێمانی)
- ياخسەمەر: 1,154 ملیمەتر(پارێزگای سلێمانی)
- دینارتە: 1,140.9 ملیمەتر (پارێزگای دهۆک)
- بجیل: 1,132.1 ملیمەتر (پارێزگای دهۆک)
- بارزان: 1,125.5 ملیمەتر (پارێزگای هەولێر)
- قەرەداغ: 1,107.6 ملیمەتر (پارێزگای هەولێر)
- بەرزنجە: 1,096.4 ملیمەتر (پارێزگای سلێمانی)
- چەمانکێ: 1,013 ملیمەتر (پارێزگای دهۆک)
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە درێژایی کاتەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما "زیاتر" نزم دەبێتەوە.
لەبارەی سبەیەوە کەشناسی رایگەیاند: "کاریگەری شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێ. لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان هەور دەبێت. لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە".
بەگوێرەی کەشناسی، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما "کەمێک" بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 16 پلەی سیلیزی
پیرمام؛ 12 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ؛ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 22 پلەی سیلیزی