سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران: درۆنێک لە ئاسمانی سۆران لەلایەن فڕۆکەی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندرا
رووداو دیجیتاڵ
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمشەو درۆن لە ئاسمانی سۆران بینراون و یەکیان لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراوە.
رۆژی چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەنێوان کاژێر 10:30 بۆ 11:00ـی شەو، درۆن لە ئاسمانی سۆران بینران."
هەڵگورد شێخ نەجیب گوتی: "ئەو درۆنە لە نزیک ناوچەی بەرزێوە لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندرا و پووچەڵ کرایەوە."
لە 28ی شوباتەوە، هەرێمی کوردستان بە 732 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر، لە ئەنجامدا 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 99 کەسیش بریندار بوون.