رووداوێکی خوێناویی هاتووچۆ لە رێگەی کەلار؛ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
ئاوارە مەلا فایەق، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە باوەنوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون لەسەر رێگەی نێوان دەربەندیخان - کەلار لەنزیک باوەنوور، خۆی بە ستوونی پردێکی پەڕینەوەدا کێشاوە و راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە."
بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەکە گوتیشی، "بەهۆی رووداوەکە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە."
ئەو سێ گەنجەی گیانیان لەدەستداوە ناویان میران ساڵح، شەهیاد هیوا و یوسف ئەکرەمە.