100 چەکداری خۆبەخشی بیانی لە کەرکووک شەڕی داعش دەکەن
رووداو - كەركووك
زیاتر لە 100 چەکداری خۆبەخشی بیانی لەڕیزەكانی پێشمەرگە لە کەرکووک شەڕی داعش دەکەن. فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەڵێت "رۆژانە دەیان و سەتان كەس پەیوەندیان پێوەدەكەن بۆ ئەوەی بێنە ریزەكانیانەوە".
زیاتر له 100 چه‌كداری خۆبه‌خش، له وڵاته‌كانی كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، به‌رازیل، سوێد و ئه‌مریكاوه هاتوونه‌ته سنوری پارێزگای كه‌ركووك بۆ شەڕی دژی داعش.
تۆنی ئیكمان، خه‌ڵكی سوێده و كۆلێژی سه‌ربازیی له وڵاته‌كه‌ی ته‌واو كردووه، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ كوردانی سوێد و ئاشنابوونی به مێژووی كورد گهیاندوویهتییە ئه‌و بڕوایه‌ی شان به‌شانی پێشمه‌رگه شه‌ڕی داعش بكات.
تۆنی ئیكمان بە رووداوی گوت "من له مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە هاتوومه‌ته كوردستان و په‌یوه‌ندیم به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كردووه. كوردم خۆشده‌وێت و مێژووی كوردم خوێندووەته‌وه. ئه‌وان زۆر خۆڕاگرن و پێشمه‌رگه‌ش زۆر به‌هێزن، بۆیه من شانازی ده‌كه‌م لەڕیزی ئه‌و هێزهدام".
تۆنی هاوژینه‌كه‌ی و دوو منداڵی له سوێد به‌جێهێشتووه له میحوه‌ره‌كانی كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی چه‌كداره خۆبه‌خشه بیانیه‌كان ده‌كات. ئەو رۆژانه ئه‌زموونی سه‌ربازیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌كان باس ده‌كات. هێنده‌ش دڵی به پێشمهرگایهتیهكهی خۆشه به‌به‌رده‌وام بیری له‌لای داهێنانی نوێی سه‌ربازییە.
ئیكمان دەڵێت "من ده‌مه‌وێت هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌م. ئه‌زموونم له بواری ته‌كنه‌لۆژیا هه‌یه و ده‌مه‌وێت فێریان بكه‌م چۆن پلانه‌كانیان له‌ڕێگەی ته‌كنه‌لۆژیاوه به‌كاربهێنن و زیانی گیانیان كه‌م بێت. ده‌مه‌وێت ئه‌زموونی سه‌ربازیی ئه‌وروپا بهێنمه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه سودی لێ ببینێت".
رۆژانه له‌ڕێگەی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خەڵكی دیكه‌ی بیانی داوا له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن رێگایان پێبدرێت بێنه ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه زیاتر بایەخ به‌و كه‌سانه ده‌دات كه له مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی و كه‌رتی ته‌ندروستی شاره‌زان.
عه‌قید تارق ئه‌حمه‌د، جێگری فهرماندەی لیوای نۆی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت "رۆژانه ئێمه به ده‌یان و به سەتان كه‌س پەیوه‌ندیمان پێوهدهكەن تاوه‌كو بێنه ریزه‌كانی ئێمه‌وه. زۆرینەشیان خۆشه‌ویستی و ناوی پێشمه‌رگه وای لێكردوون ئاماده‌ن شان به شان پێشمه‌رگه گیانی خۆیان بهختبكەن".
خۆبه‌خشه بیانییه‌كان له هه‌ر سێ میحوهرهكهی كه‌ركووك تاوەكو ئێستا هیچ شه‌هیدێكیان نییه، ئه‌وان به پێی بنه‌ما سه‌ربازیه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌جه‌نگن و ساڵی یه‌كجاریش دەتوانن بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان.