کەشناسی: بەرزترین پلەی گەرمای شارەکان لە گەرمیان و نزمترین لە سلێمانی دەبێت


رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی لە شارەکاندا بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 48 پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە سلێمانی دەبێت بە 41 پلەی سیلیزی. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەمشەو لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین رەشەبا دەبێت.
 
رۆژی شەممە 22ـی تەممووزی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەی گەرمای سبەی یەکشەممە نزیک دەبێت لە پلەی گەرمای ئەمڕۆ؛ هەروەها خێرایی با 5 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پلەی گەرما لە بەرزییدا دەمێنێتەوە و سبەی یەک پلە بەرزتر دەبێت لە ئەمڕۆ؛ تاوەکو 6ـی مانگی داهاتوو گۆڕانکارییەک لە پلەی گەرما روونادات جێگەی باس بێت.
 
ئاراس جەبار گوتیشی، ئەمشەو لە سلێمانی و دەڤەری راپەڕین رەشەبا دەبێت و خێرایی با تاوەکو سبەی بەردەوام دەبێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 44 پلەی سیلیزی 
سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی 
دهۆک؛ 43 پلەی سیلیزی 
کەرکوووک؛ 46 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە؛ 44 پلەی سیلیزی 
زاخۆ؛ 43 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 48 پلەی سیلیزی