سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له تووندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی لالەزار دەڵێت، "پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له تووندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه."
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، هێزێکی زۆر چوونە لالەزار بۆ دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل. داوای خۆبەدەستەوەدانیان کرد و ئەویش رەتیکردەوە. بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، دوای نزیکەی چوار کاژێر لە شەڕ کردن، لاهوور شێخ جەنگی، ئاسۆ و پۆلادی برای دەستگیر کران.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، "جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه. پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه."
لە ئەنجامی شەڕەکە، تاوەکو ئێستا کوژرانی چوار کەس پشتڕاستکراوەتەوە، سێیان کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن و یەکێکیان پاسەوانی لاهوور شێخ جەنگییە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکات و هیوای "زووچاکبوونەوە" بۆ برینداران دەخوازێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
په‌يامێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
دوابەدوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه به‌داخه‌وه ژماره‌يه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ريى ياسا و پاراستنى ئاسايش و ئاراميى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتييان ده‌كه‌ينه‌وه. پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييه‌كان به ياسا و دوور له توندوتيژى يه‌كلايى بكرێنه‌وه.
هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/22