لە رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری بەردەڕەش پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری قەزای بەردەرەش روویدا و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند: "ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپل خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە و لە ئەنجامدا دایک و باوک و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستداوە. دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە و سووتاویشن."
بەگوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ، تەرمەکانیان دەرهێنراون و بۆیان دەرکەتووە کە دایکەکە دووگیان بووە. لەبەر سووتاوی تاوەکو ئێستا نازانرێت خەڵکی کوێن.