پۆلیسی گەرمیان بۆ رووداو: ئەکبەر حاجی رۆستەم کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتیی ناسراوی گەرمیان کوژراوە. هاوکات کوڕێکی بۆ رووداوی پشتڕاست کردەوە.
عەقید عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ رووداوی باس کرد، ئەکبەر حاجی رۆستەم لە گوندی ئۆمەربل، لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کوژراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتیشی، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بکوژ تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، ئەکبەری حاجی رۆستەم ئۆتۆمبێلەکەیشی ونە و گومان دەکرێت دزرابێت.