کاردانەوەكانی ماچەکەی پارکی ئازادی سلێمانی
رووداو- سلێمانی
ماچەكەی پاركی ئازادی كاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، هەندێك بە رێچكە شكاندن و هەندێك بە شكاندنی دابونەریت و بەشێك لە ئیسلامییەكانیش بە رێگەپێنەدراوی ئاینی خوێندیانەوە. بەڵام دیمەنە دیارەكە ئەوە بوو كە هەمووانی بە خۆیەوە سەرقاڵكرد.
محمەمەد عەبدوڵڵا، مامۆستایی ئاینی لەم بارەوە دەڵێت:" دین لەگەڵ ئەمە نییەو بە شێوازێكی زۆر رەها قەدەخەی دەكات وە ناشبێ لە شوێنی گشتی ئەم جۆرە شتانە مومارەسە بكرێت، ئەگەر حەڵالی یەكدیكە بن چ جای ئەگەر هاتوو حەڵالی یەكدیكەش نەبن، ئەگەر هاوسەری شەرعی یەكدیكە بن نابێ چ ئەگەر كورو كچێك بن ئەوە بكەن بە پلەی یەكەم نادروستە ".
لە نێو شەقام و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و تویتەر و رۆژنامە و گۆڤارەكاندا، ماچەكە بووە بابەتی سەرەكی. تەنانەت پرسە گرنگەكانی وەك ئاكامی هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكومەت و گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكانیشی لە بەرچاوی خەڵك دوورخستەوە و هەموو باسی پەیكەری ئەڤین و كامەران و یانتین دەكەن.
هاونیشتمانیبەك لەوبارەوە دەڵێت:" بەلای منەوە ئاساییی نیبە، بەڵام دەكەوێتەوە سەر كەسەكە خۆی و ماچ كردن لە پاركی ئازادی بە من قبووڵ ناكرێت".
رۆژێك بەر لە جەژنی قوربان لە پاركی ئازادی پەیكەری ئەڤین لەلایەن دەستێكی نادیارەوە سووتێنرا و سێیەمین رۆژی جەژنیش گەنجێكی فۆتۆگرافەری شاری سلێمانی بەناوی (كامەران نەجم)، لەگەڵ ئەڤیندارە رۆژئاواییەكەی بەناوی (یانتین) چوونە شوێنی پەیكەرە سووتاوەكە و یەكدیكەیان ماچكرد، بەڵام لەبەردەم كامێرادا.
رۆژنامەنووس كاروان ئیبراهیم لەو بارەوە دەڵێت:" خۆشحاڵم بەوەی كامەران و یانتین ئەو رەمزەی ناونراوە پەیكەری خۆشەویستی فۆنتێكی گەورەی بەنێ، فۆنتێكی بەنێ بەو مانایەی چیدیكە ئێوە وەك جەهالەت، وەكو ئەوەی كە ناتوانن بەرەنگاری ئەم كارانەی ئێمە ببنەوە . ئێمە ئەتوانین بە زمان، دیالۆگ، بە زمانی خۆشەویستی، بە زمانێكی ناسك، بە زمانێكی گوڵ و پەپولە و شعر بتوانن دیالۆگ لەگەڵ یەك بكەن ".
رەنگە زۆر پەیكەر، كاری هونەری ئەم شارە پێشتر شكێنرابن، بەڵام هێندەی سووتانی پەیكەری ئەڤین نارەزاییی و كاردانەوەی درووست نەكرد. گەورەبوونی قەبارەی نارەزایەتییەكان و دەنگدانەوەكەی زیاتر بۆ ئەو ماچە گەڕایەوە، چوونكە ئەوە یەكەمین جارە لە نێو كۆمەڵگەی كوردیدا كە هەمیشە گرفتی دەرهێنەرەكان ئەوەیە ئەكتەری كورد ئامادە نین یەكدیكە ماچ بكەن، ئەو كارە نامۆیە.
رۆژنامەنووس كاروان ئیبراهیم لەو بارەوە دەڵێت " خۆشحاڵم بەوەی كامەران و یانتین ئەو رەمزەی ناونراوە پەیكەری خۆشەویستی فۆنتێكی گەورەی بەنێ ، فۆنتێكی بەنێ بەو مانایەی چیتر ئێوە وەك جەهالەت وەكو ئەوەی كە ناتوانن بەرەنگاری ئەم كارانەی ئێمە ببنەوە . ئێمە ئەتوانین بە زمان ، دیالۆگ ، بە زمانی خۆشەویستی بە زمانێكی ناسك بە زمانێكی گوڵ ، پەپولە ، شعر ، بتوانن دیالۆگ لەگەڵ یەك بكەن ".
رەنگە زۆر پەیكەر كاری هونەری ئەم شارە پێشتر شكێنرابێت ، بەڵام هێندەی سوتانی پەیكەری ئەڤین نارەزاییی و كاردانەوەی درووست نەكرد. گەورە بوونی قەبارەی نارەزایەتییەكان و دەنگدانەوەكەی زیاتر بۆ ئەو ماچە گەڕایەوە. چوونكە ئەوە یەكەمین جارە لە نێو كۆمەڵگەی كوردیدا كە هەمیشە گرفتی دەرهێنەرەكان ئەوەیە ئەكتەری كورد ئامادە نین یەكتری ماچ بكەن، ئەو كارە نامۆیە.
.