وەزارەتی پەروەردە: بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە 6 رۆژ پشووە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی 6 رۆژ پشووی بەبۆنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە دیاری کرد کە لە 06ـی تشرینی دووەمەوە دەستپێدەکات و لە 12ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت.
رۆژی چوارشەممە، 22-10-2025 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمی لەبارەی پشووەکانی رۆژانی هەڵبژاردنەوە بڵاوکردەوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، رۆژی 06ـی تشرینی دووەم ئەو ناوەندانەی خوێندن کە پرۆسەی هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت، رادەستی کۆمیسیۆن دەکرێت. بۆیە لەو رۆژەوە لە ناوەندە حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتییەکان پشووە.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: قوتابخانە ناحوکمی و نێودەوڵەتییەکان پێویستە 12ـی مانگ وانە بخوێنن، بەڵام ئەوانەی وەکو بنکەی دەنگدان بەکارهێنراون دەتوانن وەکو ئامادەکاری بۆ وەرزی دووەم بچنەوە قوتابخانەکان و وانە نەخوێنن.
وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە کە کۆمیسیۆن ئاگادارکراوەتەوە کە قوتابخانەکانیان چۆن رادەستکراوە، بەوشێوازەش بیگەڕێننەوە، بەبێ هیچ کەموکورتییەک بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگێڕی قوتابخانەکان.
بڕیارە رۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.