لە بۆکان پیشانگەیەکی وێنەکێشان بۆ منداڵێکی 10 ساڵان کرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
پێشانگەیەکی وێنەکێشان لە شاری بۆکان بۆ ئەردەڵانی تەمەن 10 ساڵان کرایەوە. ئەو چوار ساڵە وێنە دەکێشێت و خۆی لە پیشانگەکە قسەی لەسەر وێنەکانی کرد.
ئەردەلان بەشیوازێکی نوێ وێنە دەکێشیت و لە پێشانگەکەدا زیاتر لە 40 وێنەی نمایش کراوە.
وێنەکانی ئەردەڵان سەرنجی سەردانیکەران بە تایبەت شێوەکاران و کاریکاتێریستانی بۆ لای خۆی راکێشاوە.
ئەردەڵان لە تەمەنی 6 ساڵی دەستی بە وێنەکێشان کرد و هەوڵی داوە لەسەر لاپەڕەی گەورەتر و تابلۆ بە قەڵەمی رەنگی وێنە بکێشێت، کە بەکارهێنانی ئەو مەتریاڵە بۆ منداڵ زەحمەتە.
ئەو یەکەم جارە بە هاوکاریی خێزانەکەی پێشانگە دەکاتەوە.
پیشانگەکە زیاتر لە 10 رۆژە کراوەتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.