شنگال.. پێشمەرگە لە پێشڕەوی بەردەوامە

رووداو- شنگال

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بنکەکانی چەکدارانی داعشیان لەنێو شنگال بۆردومانکردن. هاوکات لەگەڵ بۆردومانی فڕۆکەکان، هێزەکانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان بۆ گرتنەوەی تەواوی شنگال و دەرکردنی چەکدارانی داعش.

دەگوترێت پێشمەرگە هیچ زیانێکی گیانیان نەداوە و هاوکات لە هەموو قۆڵێکەوە تەنگیان بە چەکدارانی داعش هەڵچنیوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداویش، زیاتر لە 40 تەرمی چەکدارانی داعش لە شنگال جێماون و کەوتوونەتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە. لە نێویاندا ئەمیرێکی گەورەی داعش هەیە.