قسەکانی هۆشیار زێباری لە بەرنامەی رابردووی هێشتا ماویەتی، لەسەر دەسەڵاتەکانی پۆستی سەرۆککۆمار، رەنگە بۆ زۆر خەڵک هەندێک شتی نوێی تێدا بووبێت، کە وامانزانیبوو، سەرۆککۆماری عێراق دەسەڵاتەکانی پڕۆتۆکۆلی و تەشریفاتین. بۆیە بەرنامەی ئەمجارەی هێشتا ماویەتی هەمووی لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراقە، کە سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت.
لە بەغدا، لە پشت دەرگا داخراوەکان و لەنێو کۆشکە سیاسییەکاندا، پرسیاری یەکلاکەرەوە ئەوە نییە کێ زۆرترین دەنگی لە سندووقەکان بەدەستهێناوە، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە: "کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟"، بەپێی بەدواداچوونە مەیدانییەکانی رووداو و زانیارییە تایبەتەکان، دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بەندە بە رێککەوتنێکی ئاڵۆزی نێوان جەمسەرەکانی ماڵی شیعە و دواتر رازیکردنی کورد و سوننە.
لەکاتێکدا لوبنان بە وڵاتی جوانی و کەشوهەوای سەرنجڕاکێش ناسراوە، ماوەی چەند ساڵێکە دانیشتووانەکەی بەردەوام هەواڵی جەنگ و ناسەقامگیری دەبیستن. سەردانێکی بەیرووت بۆ تێگەیشتن لە دۆخەکە، دوو پرسیاری سەرەکی دەوروژێنێت: ئایا حیزبوڵڵا چەکەکانی رادەستی دەوڵەت دەکات؟ یان لوبنان بەرەو جەنگێکی دیکە هەنگاو دەنێت؟
هەموو رێککەوتنێکی سیاسی، بگرە هەموو بەڵێنێک ئەگەری هەیە ببێتە پریشکی ئاگر. ئەمە لە کەرکووک وایە، باسی قەیرانێک دەکەین، نە لەسەر نەوتە و نە لەسەر خاک. بەڵکو لەسەر پۆستی پارێزگارە.
زۆنگاوەکانی باشووری عێراق، کە وەک شوێنەوارێکی سروشتی و کولتووریی جیهانی لەلایەن یونسکۆوە ناسێنراون، خەریکە بە بەرچاوی هەموو دنیاوە دەمرن.
لە 15ی نیسانی 2025ەوە، هەموو بازرگانییەک وەستا، بژێوی هەزاران کەس وەستا... تاوەکو 6ی ئایار، رۆژی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ. لەم بەرنامەیەدا سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق تەواوی رێککەوتنەکە باس دەکات.
کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.
لە باکووری کوردستان، سەرەڕای سەختیی ژیان و قورسیی ئاستەنگەکان، هێشتا هیوایەک بۆ ئاشتی لەگەڵ تورکیا بوونی هەیە. پاش 26 ساڵ لە زیندانیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەستیپێکردووە. رووداو لە ئامەدەوە تاوەکو عەمارا، زێدی لەدایکبوونی ئۆجەلان، چیرۆکی ئەم هەوڵە نوێیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕێکی چەندین دەیە دەگێڕێتەوە.
تیمی بەرنامەی "هێشتا ماویەتی"ـی رووداو، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا، تیمەکە لە ئامەدەوە سێ کاژێر و نیو رێگا دەبڕن بەرەو پارێزگای رووها و دەچنە گوندەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.