بازاڕی تەسبیح فرۆشتن لە ئامەد
رووداو - هەولێر
لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان ته‌سبیح فرۆشتن و بەکارهێنانی بووەتە نەریتێک و زیاتر لە 10 سەدەیە دانیشتووانی ئامەد تەسبیح بەکاردێنن.
ژن و پیاو و گەنجانی ئامەد هەفتانە دەچنە بازاڕێک لەو شارە و لەگەڵ ته‌سبیح فرۆشان له ئیستەنبوڵ، دیلۆك، مێردین و ته‌واوی ناوچه‌كه كۆده‌بنه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانی ته‌سبیح نه‌ریتێكه و ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ زیاتر له هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له سه‌ره‌تادا پیاوان و ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كاریان ده‌هێنا و بۆ وێردی رۆژانه‌ی پێش و پاش نوێژكردنیان و خه‌تمی نزاكان به‌كارده‌هات. به‌ڵام ئێستا جگه له وێردكردن، به‌كارهێنانی ته‌سبیح هه‌م وه‌ك خویه‌ك و دیارده‌یه‌ك هه‌م وه‌ك شتێکی جوان له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
گه‌نجان به‌سه‌لیقه‌یه‌كی جیاوازه‌وه مۆدێلی گه‌نجانه هه‌ڵده‌بژێرن و به‌ر له كڕینیان نمایشی سوڕاندن و جوڵاندنه‌وه‌ی به‌نێو ده‌ست و پهنجهكانیاندا ده‌كه‌ن و دواتر بڕیاری كڕینی ده‌ده‌ن.
ره‌نگه جیاوازه‌كان و كه‌ره‌سته دروستكراوه‌كان و ناوه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان و مۆدێل و داوه به‌كارهاتووه‌كانی ئه‌م جۆره ته‌سبیحانه، ده‌بێته مایه‌ی گفتوگۆی به‌رده‌وامی نێوان كڕیار و فرۆشیار و تاوتوێی خواستی كڕیاران ده‌كرێت.
پێداچوونەوە: راوچی حەسەن