مامۆستایەک لە قەسرۆک درێژترین تەسبیح دروستدەکات

رووداو - قەسرۆک

مامۆستایەک لە دەڤەری قەسرۆک درێژترین تەسبیحی دروستکردووە، درێژیەکەی هەزار و 600 مەترە و کردوویەتی بە ئاماژەیەک بۆ شاڵاوی ئەنفال.

هونه‌ر ئه‌حمه‌د،مامۆستا دەڵێت "لەسەرەتای هاتنی داعش ئەم فکرەیەم بۆ هات، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەنفالکردنی 182 هەزار کەس لە کوردستان، دەشمەوێت ناوم بچێتە نێو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان".

مامۆستا ئەحمەد، سێ ساڵە خەریکی دروستکردنی تەسبیحەکەیەتی و لە دوایین قۆناخدایە.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن