یه‌په‌گه: 10 سه‌رباز و چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆن له عه‌فرین كوژران
رووداو - ئه‌نقه‌ره
یه‌په‌گه لەراگەیێندراوێکدا كوژرانی 10 سه‌رباز و چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆنی له عه‌فرین راگه‌یاند و سوپای توركیاش كۆنترۆڵكردنی چوار گوندی بڵاوكرده‌وه.
یه‌په‌گه لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەبەوەدەکات، له ناوچه‌ی مه‌یدانكێ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوبه‌شی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد و به‌هۆیه‌وه 10 سه‌رباز و چه‌كداریان كوشتووه و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان تێكشكاندووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای توركیاش له 63ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتووندا، كۆنترۆڵكردنی گوندەکانی بای، کەفەر نەبو، باشووفاح و بورج حەیدەری له باشووری سه‌نته‌ری عه‌فرین بڵاوكرده‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 22-3-2018، له‌كاتی پوچه‌ڵكردنی مین و بۆمبه ده‌ستكرده‌كانی نێو سه‌نته‌ری عه‌فرین، بۆمبێك ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران.
سوپای توركیا كوژرانی 49 سه‌رباز و 269 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی راگه‌یاندووه و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ش باس له "شەهیدبوونی 159 شه‌ڕڤان"-یان ده‌كه‌ن.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان