ئاگر لە ناوچەی پیشەسازیی دهۆک کەوتەوە و کەسێک بریندار بوو

 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی پیشەسازیی کواشێ لە دهۆک ئاگر لە تەنکەرێک بەربوو و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.
 
خاوەنی تەنکەرەکە بە رووداوی گوت، لەکاتی سووتەمەنی تێکردن، ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکە کە لەنێو تەنکەرەکەدا بوو، بەشێک لە جەستەی سووتا. 
 
تەنکەرەکە لە پاڵ کارگەیەکدا بووە، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە کەلوپەلەکانی کارگەکە سووتاون.
 
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە رووداوی گوت: هەشت تیمیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە. 
 
بەپێی گوتەی خاوەنی تەنکەرەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی زوو فریایان کەوتوون و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە و رێگرییان کردووە لە تەقینەوەی تەنکەرەکە. 
 
لەبارەی دۆخی تەندروستیی شۆفێرەکە، خاوەنی تەنکەرەکە گوتی: تەندروستیی باشە.