ئەردۆغان: خواستی بەرەوپێشبردنی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردیی عێراق بەردەوامە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی بەرامبەر شێوازی پێشوازیکردنی لە شاری هەولێر دەردەبڕێت و واژۆکردنی 2 رێککەوتن و 26 یاداشتی لێکتێگەیشتنیش لەگەڵ حکومەتی عێراق بە گرنگ ناودەبات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستەنبووڵ لەبارەی سەردانەکەی رۆژی دووشەممە 22-04-2024 بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و بەشێکی قسەکانی تایبەت بوو بە پێشوازیکردنی لە هەولێر.
سەبارەت بە رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر و بوونی ئاڵای تورکیا شانبەشانی ئاڵاکانی کوردستان و عێراق لە شەقامەکان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەو جۆرە ئاماژەیە بە پەیوەندیی دۆستانەی نزیکی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان.
ئەردۆغان زیاتر لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە قسەی کرد و گوتی، خواستی بەرەوپێشبردنی ئەو "هاوکارییە"ی لەنێوان هەردوولا بنیاتنراوە، بەردەوامە.

شەوی رابردوو کاژێر 8:00 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
دواتر سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی سەردانەکەیشی بۆ بەغدا و واژۆکردنی 2 رێککەوتننامە و 26 یاداشتنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ عێراق، لەوانەش یاداشتی لێکتێگەیشتنی تایبەت بە پڕۆژەی گەشەپێدان قسەی کرد و گوتی، "هەنگاوێکی مێژووییمان بۆ دامەزاندنی ناسنامەیەکی بونیاتنەرانە و دامەزراوەیی بۆ پەیوەندییەکانمان نا."
ئەوەی پەیوەندیی بە پرسی ئاوەوە هەیە، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەیەوە گوتی، "دەبێت پلانی نوێمان هەبێت؛ هەروەها دەبێت پڕۆگرامی نوێمان هەبێت و پێویستە ئەوانیش بە جۆرێک بن لەگەڵ دۆخی گۆڕاوی کەشوهەوا بگونجن. تورکیاش هێندەی عێراق پێویستی بە ئاوە. ئێمەش وڵاتێک نین کە ئاوی زۆرمان هەبێت."
لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە پەیوەندییان بە شەڕی نێوان سوپای وڵاتەکەی و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە هەیە، ئەردۆغان گوتی، "پەکەکە هەڕەشەیە لەسەر سەقامگیری، پێشکەوتن و ئاشتیی عێراق. لە بەرژەوەندیی عێراقدایە ئەم هەڕەشەیە نەهێڵێت."