نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشیی لە کەسوکاری مەتران جاک ئیسحاق دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە رێوڕەسمی قوداس و پرسەی مەتران جاک ئیسحاق کرد و سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی به کەسوکاری کۆچکردوو راگهیاند.
رۆژی هەینی 23-06-2023، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قوداس و پرسەی مەتران جاک ئیسحاق، یاریدەدەری پەتریارکی پێشوو و مەترانی ئەبرەشییەی نسێبینی کلدانی بەشداربوو کە لە کاتدرائییەی ماریوسف لە شارۆچکەی عەنکاوە بەڕێوەچوو.
وەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، فەوزی هەریری پرسە و سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی به کەسوکاری کۆچکردوو راگهیاندووە و هیوای خواستووە "دوایین كۆست و ناخۆشیی خانهوادهكهیان بێت."
هەر لە میانەی بەشدارییدا، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تاجە گوڵینەی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی كوردستانی لە رێوڕەسمی قوداس و پرسەکە دانا.